لە سلێمانی تەقەکەرێک دەستگیرکرا

لەلایەن مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانییەوە تەقەكەرێك دەستگیركرا و دەستیشگیرا بەسەر ئەو چەكەی تەقەی پێكردبوو.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، “دوای ئەوەی لە یەكێك لە سیتییەكانی شاری سلێمانی دەنگی تەقە بیسترا، مەفرەزەكانی بەشی  پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانی لێكۆڵینەوە و گەڕان و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت و لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیرا بەسەر چەكێكی جۆری دەمانچە كە تۆمەتبار تەقەی پێكردبوو”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “لەئێستادا تۆمەتبار (ی،م،س لەدایكبووی 2004) بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 21 لەیاسای چەك راگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خوێندنی باڵا ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی توانستى زمانى ئینگلیزى ئاشكرا دەكات

وەزارەتی خوێندنی باڵا  ئاشكرایكردووە، ئەمشەو ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی خولی توانستى زمانى ئینگلیزى ئاشكرا دەكات. لە ڕاگەیەندراوێكدا، ئەمڕۆ دووشەممە 5ی…
Total
0
Share