یەکشەممەی داهاتوو پرسی مووچە یەکلادەکرێتەوە و بڕیار دەدرێت

بەگوێرەی راگەیەندراوی وەزارەتی دارایی هەرێم، بڕیارە یەکشەممەی داهاتوو پرسی مووچە یەکلابکرێتەوە و بڕیار بدرێت لەبارەی ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان و ئاڕاستەکردنی راسپاردەی پێویست بۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق.

وەزارەتی دارایی هەرێم شەوی رابردوو، 20ی1ی2025، بڵاویکردەوە، لە ئەمڕۆ سێشەممەوە، تیمێکی هاوبەش لە هەردوو وەزارەتی دارایی فیدراڵ و وەزارەتی دارایی هەرێم پێکهێندرا و تیمەکە لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان دەستبەکار بن و ئامادەکاریی پێویست دەکەن بۆ کۆبوونەوەی سەرەتای هەفتەی داهاتوو لەسەر ئەرک و پابەندییەکانی هەردوولا بۆ ساڵی 2025.

غەریب ئەحمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، کۆبوونەوەی وەفدی هەرێم و فراکسیۆنەکانی یەکێتی و پارتی و کۆمەڵ و یەکگرتوو و چەند ئەندامێکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، کۆبوونەوەیەکی راشکاوانە بووە و هەموولایەک بە روونی قسەی خۆیان کردووە.

بە گوێرەی قسەی غەریب ئەحمەد، وەزارەتی دارایی هەرێم لە کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراقدا رایگەیاندووە، کە کێشەکانی لیستی مووچەیان چارەسەرکردووە و هەر بۆیە تیمێکی وەزارەتی دارایی سەردانی هەولێر دەکات و وردبینی لیستەکان دەکرێتەوە.

غەریب ئەحمەد ئاماژەی بەوەشکرد، پەرتەوازەیی کورد لە بەغداد وایکردووە، لاوازییەکی زۆر بەدیبکرێت و لایەنەکانی دیکە بتوانن بە حوکمی زۆرینە بەسەر دۆخەکەدا زاڵبن، هاوشێوەی ئەوەی لە 19ی مانگ روویدا و رێژەی ئامادەبوونی یاساییان شکاند.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵه‌بانی: بنبڕكردنی به‌ڵای توندوتیژیی دژی ژنان پێویستی به‌ هه‌موو چین و توێژه‌كانە

قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دەڵێت، “پێویسته‌ ڕێگربین له ‌توندوتیژیی به‌رامبه‌ر ژنان و بنبڕكردنی پێویستی…
زیاتر ببینە

لەبارەی شەپۆلێکی بەهێزی تەرزەبارین هۆشداری بە هاوڵاتییان دەدرێت

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران داوا لە هاوڵاتییانی سنوورەکە دەکات وەک ئامادەکاریی بۆ هاتنی شەپۆلێکی تەرزەبارین ئۆتۆمبێلەکانیان دابپۆشن. بەڕێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share