لەلایەن مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانییەوە تەقەكەرێك دەستگیركرا و دەستیشگیرا بەسەر ئەو چەكەی تەقەی پێكردبوو.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، “دوای ئەوەی لە یەكێك لە سیتییەكانی شاری سلێمانی دەنگی تەقە بیسترا، مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانی لێكۆڵینەوە و گەڕان و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت و لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیرا بەسەر چەكێكی جۆری دەمانچە كە تۆمەتبار تەقەی پێكردبوو”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “لەئێستادا تۆمەتبار (ی،م،س لەدایكبووی 2004) بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 21 لەیاسای چەك راگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە”.