ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كۆبووەوە، لەو كۆبوونەوەیەدا تاووتوێی چەند پرسێك كرا و چەند بڕیارێكیش پەسەند كرا.

ئەمرۆ چوارشەممە 24ی شوبات ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كۆبووەوە، بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی كۆبوونەوەكە، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران و سە‌رۆكی شاندی دانوستاندكار، دوا پێشھات و ڕێڕە‌وی گفتوگۆكان لە‌گە‌ڵ حکومەتی فیدراڵی سە‌بارە‌ت بە‌ پرسی بودجە‌ و شایستە‌ داراییە‌كانی ھە‌رێمی كوردستان لە‌ پڕۆژە‌یاسای بودجە‌ی 2021، خستە‌ڕوو.

قوباد تاڵەبانی جە‌ختی لە‌وە‌ش كردووەتەوە، “كە‌ بە‌ردە‌وامن لە‌ دانوستاندنە‌كان و ئێستا  ئامادەییەکی باشتر ھە‌یە‌ بۆ چارە‌سە‌ر كردنی ئەم بابەتە”.

لەو كۆبوونەوەیەدا، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابوری و دارا ڕەشید، وەزیری پلاندانان تیشکیان خستە سەر دوایین ئامادەکارییەکانی پڕۆژەیاسای بودجەی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2021 و ئاماژەیان بەوەکرد کە “زۆربەی داتاکانی وەزارەتەکان ئامادە کراون بۆ ئەوەی بودجەیەکی شەفاف و واقیعی ئامادە بکرێت”.

لە بڕگەیەکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، وەزیری پلاندانان، ڕەشنوسی پڕۆژە پەیڕەوی هاوبەشیکردنی نێوان کەرتی گشتی و کەرتی تایبەتی لە هەرێمی کوردستان خستەڕوو، دوای گفتوکۆ و ڕاگۆڕینەوە، پەیڕەوەکە پەسەند کرا، وەك لە ڕاگەیەندراوی كۆبوونەوەكەدا هاتووە.

بڕگەیەكی دیکەی کۆبوونەوەکە، بریتیبوو لە پەسەندکردنی ڕەشنوسی پڕۆژەیاسای  وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان کە لەلایەن کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری کارەباوە خرابووەڕوو.

لە دوا تەوەری کۆبوونەوەکەشدا، سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی ڕاپۆرتێکی سەبارەت بە ڤایرۆسی گۆڕاوی کۆرۆنا و پلانی وەزارەتەکەی دەربارەی ڕێکارە تەندروستییەکان بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی ئەو جۆرە گۆڕاوەی ڤایرۆسەکە خستەڕوو .

دواتریش ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردە دڵنیایی دا لەسەر بەردەوامبوونی خوێندن بە مەرجی ڕەچاوکردنی ڕێکارە تەندروستییەکان لە پێناو پاراستنی سەلامەتی و ژیانی قوتابیان و خوێندکاران ومامۆستایان و کارمەندانی پەروەردە و ناوەندەکانی خوێندن.

ئەنجومەنی وەزیرانیش، وەزارەت و فەرمانگەکانی حکومەتی ڕاسپارد کە ڕێکارەکانی خۆپارێزی و ڕێنماییە تەندروستییەکان لە بەرچاو بگرن، داواشی لە هاوڵاتییان کرد کە هاوکاریی جێبەجێکردنی پلان و ڕێکارەکانی حکومەتی هەرێم بن بۆ بەرگرتن لە زیاتر بڵاوبوونەوەی ئەم ڤایرۆسە گۆڕاوەی کۆرۆنا.

بابەتی پێشتر

تاران.. كەسێك دەستگیركراوە "بەنیاز بووە خۆی بتەقێنێتەوە"

بابەتی دواتر

ڕاداری ئێستا.. زێدان بەرانبەر ئاتالانتا لەم ژمارانە دەترسێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسایشی گەرمیان هەڵمەتی دەستبەرداگرتنی ماتۆڕسكیلی بێسەرەتای دەستپێكرد

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گەرمیان، لەسەر داوای هاوڵاتییان، هەڵمەتێكی دەستبەسەرداگرتنی ماتۆڕسكیلی بێسەرەتایان دەستپێكرد. لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەكانی هێزەكانی ئاسایشی گەرمیان…
Total
0
Share