فەرمی.. ئاسینسیۆ و ڕیاڵ مەدرید جیابوونەوە

یانەی ڕیاڵ مەدرید لە ڕاگەیاندراوێکی فەرمیدا ڕۆیشتنی مارکۆ ئاسێنسیۆی ڕاگەیاند، دوای تەواوبوونی گرێبەستەکەی لەم مانگەدا.

لە راگەیاندراوەکەی ڕیاڵ مەدریددا هاتووە، “ڕیال مەدرید سوپاس و سۆز و خۆشەویستی خۆی بۆ مارکۆ ئاسینسیۆ دەردەبڕێت، ئەو یاریزانەی بۆ ماوەی حەوت وەرز بەرگری لە درێسەکەمان کرد”.

هەروەها نووسراوە، “مارکۆ 17 ناسناوی لە ڕیاڵ مەدرید بەدەستهێنا، کە بریتین لە 3 جامی ئەوروپا، 4 جامی جیهانی یانەکان، 3 جامی سوپەری ئەوروپا، 3 خولی ئیسپانیا، 1 جامی شا و 3 جامی سوپەری ئیسپانیا، ئێمەی مەدریدێستا ڕەفتارە نموونەییەکانی لەبیرناکەین، ڕیاڵ مەدرید ماڵی ئەوە و هەمیشەش بەو جۆرە دەبێت، هیوای سەرکەوتن بۆ خۆی و خێزانەکەی دەخوازین”.

ئاسینسیۆ لە 2016وە توانیویەتی 285 یاری بۆ ڕیاڵ مەدرید بکات، لەو ماوەیەدا 61 گۆڵ و 32 ئەسیستی کردووە، سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن، کە لەم نزیکانەدا درێسی یانەی پاریس سان جێرمان دەپۆشێت.

بابەتی پێشتر

لە سلێمانی تەقەکەرێک دەستگیرکرا

بابەتی دواتر

باخچەیەك لە شوێنی پەیكەرەكەی سەرۆك مام جەلال لە دەروازەی كەركوك بونیاد دەنرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share