هەپەگە كوژرانی 19 سەربازی دیكەی توركیای ڕاگەیاند

هەپەگە كوژرانی 19 سەربازی توركیای لە ناوچەكانی زاپ و مەتینا و ئاڤاشین ڕاگەیاند.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل – هەپەگە لە نوێترین ڕاگەیەندراویدا ئاماری چەند چالاکیەکی گەریلای بڵاوکردەوە و باسی لەوەكردووە لە ئەنجامی ئەو چالاکیانەدا کە لە ئاڤاشین و زاپ و مەتینا ئەنجامدراون 19 سەربازی توركیا كوژراون و چواری دیكەش برینداربوون.

هەپەگە ئاشكراشیكردووە، سوپای توركیا 23 جار بە چەکی کیمیایی و 31 جار بە فڕۆکەی جەنگی و سەدان جار بۆردوومانی هەرێمەکانیانی کردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەلی حەمەساڵح بۆ ئەبو كاروان: چەند ساڵە ڕەخنە لە پارتی و یەکێتی دەگرین بەم زمانە قسەیان نەکردووە

عەلی حەمەساڵح پەرلەمانتاری كوردستان، لە پەیامێكدا وەڵامی ئەبو كاروان، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی حزبی شیوعیی كوردستان-ی داوەتەوە و دەڵێت،…
Total
0
Share