پلاندانانی عێراق: سەرژمێریی دانیشتووان لە 2024دا دەکرێت

سەرۆکی ناوەندی ئامار لە وەزارەتی پلاندانانی عێراق جەختدەکاتەوە کە پرۆسەی سەرژمێریکردنی دانیشتووانی عێراق لە ساڵی داهاتوودا ئەنجام دەدرێت.

دیا عەواد رایگەیاندووە، “کارەکانی وەزارەتی پلاندانان بەردەوامن، ئامادەکارییەکانیش بۆ سەرژمێری دانیشتوان لە عێراق بەردەوامن و پرۆسەی سەرژمێریکردنەکە لە ساڵی 2024 دەکرێت.

باسی لەوەکرد، لەگەڵ ئەوەی پلان هەیە وەزارەتی پلاندانان کاربکات لە مانگی تشرینی دووەمدا سەرژمێری بکرێت، بەڵام تا ئێستا بە فەرمی وادەی سەرژمێرییەکە دیارینەکراوە.

عەواد ئاماژەی بەوەشکرد، “ژمارەکان لەڕێگەی ئەو دۆکیومێنتانەی لە ناسنامەی هاوڵاتییەکەدا هەن (ناو و لەدایکبوون و نیشتەجێبوون) حیساب دەکرێن بە هاوکاریی نێوان وەزارەتی پلاندانان و وەزارەتی ناوخۆ.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی پلاندانانی عێراق، ژمارەی دانیشتووانی عێراق لە کۆتایی ساڵی 2022دا 42 ملیۆن و 248 هەزار و 883 کەس بووە.

دوایین سەرژمێری لە عێراقدا لە ساڵی 1997 بووە، بەپێی ئەنجامی ئەو سەرژمێرییە ژمارەی دانیشتووانی عێراق نزیکەی 19 ملیۆن کەس بووە لە هەموو ناوچەکانی عێراق جگە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان.

بابەتی پێشتر

بەهۆی هەبوونی پاشەڕۆی قرتێنەرەکان فڕنی ئەسحابە سپی داخرا

بابەتی دواتر

لە سلێمانی بۆ رێگریکردن لە تای خوێنبەربوون رێکارەکان توندتر دەکرێن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share