عومەر گوڵپی: بودجە بەم شێوەیە پەسەندبكرێت لە سێ ساڵدا تەواوی پاشەكەوتی مووچە دەدرێتەوە

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، ئەگەر پڕۆژەیاسای بودجە بەم میكانیزمەی ئێستا پەسەندبكرێت كە رێژەی 10%ی گەڕاندنەوەی پاشەكەوتی مووچە دانراوە لە ماوەی سێ ساڵدا كە یاسای بودجە ئامادەدەكرێت تەواوی مووچە پاشەكەوتكراوەكان دەگەڕێندرێتەوە.

عومەر گوڵپی ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، گەڕاندنەوەی پاشەكەوتی مووچە لە ئەستۆی حكومەتی هەرێمە، چونكە لە ماوەی رابردوودا حكومەتی هەرێم نەوتی فرۆشتووە و پێشتریش ئامادەنەبووە پاشەكەوتی مووچە بگەڕێنێتەوە.

راشیگەیاند، دیاریكردنی بڕگەیەك تایبەت بە گەڕاندنەوەی پاشەكەوتی مووچە لە یاسای بودجەی عێراقدا هەنگاوێكی باشە و ئەگەر بەم شێوازەی ئێستا یاسای بودجە پەسەندبكرێت كە گەڕاندنەوەی پاشەكەوتی مووچە بە رێژەی 10% دیاریكراوە دەتوانرێت لە ماوەی ئەو سێ ساڵە كە بۆ یاسای بودجە ئامادەدەكرێت تەواوی پاشەكەوتی مووچە بگەڕێندرێتەوە و حكومەتی هەرێمیش پابەنددەكات.

ئەو پەرلەمانتارە پێیووایە، “دەبووایە پێشتر حكومەتی هەرێم یاسای چاكسازی جێبەجێبكات كە بریتی بوو لە دروستكردنی هەژمارێكی بانكی بۆ مووچەخۆران و قەرزەكانی حكومەت لە قۆناغی یەكەمدا لە مووچە پاشەكەوتكراوەكان بدرێتەوە.

بابەتی پێشتر

بابارا لیف: ویستێكی راستەقینە بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی هەرێم و بەغداد لەسەر پرسی نەوت و بودجە هەیە

بابەتی دواتر

رووداوێكی هاتوچۆ نۆ قوربانی لێكەوتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبووەوە و 100 دۆلار بە…
Total
0
Share