بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم رایدەگەیەنێت ئەمڕۆ كەشوهەوا ئاسایی دەبێت و سبەی شەممە ئەگەری نمەباران و هەورە بروسكە لە هەندێك ناوچە هەیە و پلەكانی گەرماش بەرزدەبنەوە.
بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ هەینی ئاسمانی هەرێم بە گشتی لە نێوان پەڵەهەور و نیمچەهەوردا دەبێت،پلەكانی گەرماش چەند پلەیەك بەرزدەبنەوە.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، سبەی شەممە ئاسمان لەنێوان پەڵەهەور و نیمچە هەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییە سنووریەكانی رۆژئاوای پارێزگای دهۆك ئەگەری نمەباران و هەورە بروسكەش هەیە بە تایبەتی لە كاتەكانی ئێوارەدا و پلەكانی گەرماش 3-4 پلە بەرزتردەبنەوە بە بەراورد بە تۆماركراوی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 38 پلەی سیلیزیسلێمانی : 35 پلەی سیلیزیدهۆك : 37 پلەی سیلیزیكەركوك : 39 پلەی سیلیزیهەڵەبجە : 36 پلەی سیلیزیحاجی ئۆمەران : 25 پلەی سیلیزیزاخۆ : 37 پلەی سیلیزیسۆران : 34 پلەی سیلیزیگەرمیان : 41 پلەی سیلیزی