فازڵ نەبی بریكاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، حكومەتی عێراق بۆ مووچەی مانگی پێنجی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان 400 ملیار دینار رەوانە دەكات.
راشیگەیاند، پێشتر ئەو 800 ملیار دینارەی رەوانەكراوە بۆ دوو مانگ بووە و تا پەسەندكردنی یاسای بودجە حكومەتی عێراق پارە بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرێت.
هاوكات هەر بەپێی ئەو زانیارییانەی لە فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، حكومەتی عێراق مانگانە و تاپەسەندكردنی بودجە بڕە پارەیەك بە شێوەی قەرز رەوانەی هەرێمی كوردستان دەكات و هەر كات یاسای بودجە پەسەندكرا لە 12.67%ی پشكی بودجەی هەرێم ئەو قەرزە پاكتاودەكرێت.