وەزارەتی کار: لە شاری سلێمانی زیاتر لە هەزار منداڵی ئیشکەر هەن

کوێستان محەمەد وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی هەرێمی کوردستان، ئامارێکی منداڵانی ئیشکەری لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە بڵاوکردەوە بەپێی ئامارەکە لە هەردوو پارێزگاکە 1466 منداڵی ئیشکەر هەن.

لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی رۆژی جیهانیی منداڵانەوە کە ساڵانە لە 1ی حوزەیراندا دەکرێتەوە، رایگەیاند، “یەکێک لە ئەرکە گرنگەکانی وەزارەتەکەمان گرنگیدان و پاراستنی منداڵانی هەرێمی کوردستانە، لەناویشیاندا منداڵانی ئیشکەر”.

باسی لەوەکرد کە منداڵانی ئیشکەر نابێت تەمەنیان لە خوار تەمەنی یاساییەوە بێت کە تەمەنی 15 ساڵە و ئەوانەشی لەسەروو ئەو تەمەنەوەن و کاردەکەن دەبێت وەزارەتەکەی ئێمە بیانپارێزن.

ئاماژەی بە ئامارێک کرد کە لە ئەنجامی رووپێوییەک لە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە دەستیانکەوتووە، بەپێی ئامارەکە، لە شاری سلێمانی 1010 منداڵی ئیشکەر هەن، لە هەڵەبجەش 124 منداڵ ئیش دەکەن.

هەروەها لە ئیدارەی راپەڕین، 121 منداڵی ئیشکەر و لە ئیدارەی گەرمیانیش 211 منداڵی ئیشکەر هەن، کۆی گشتیی منداڵانی ئیشکەر لە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە 1466 منداڵن.

باسی لەوەکرد، “ئامارەکە جێگای هەڵوێستەکردن و کاربۆکردنە، بۆیە لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی هەوڵدەدەین کاربکەین بۆ کەمکردنەوەی ئەو ژمارەیە و چاودێریکردنی ئەو منداڵانە تاوەکو لە شوێنی کارەکانیان نەچەوسێنرێنەوە و مافەکانیان پێشێل نەکرێت”.

جەختیشیکردەوە کە لە هەردوو پارێزگای دهۆک و هەولێر هەمان رووپێوی ئەنجامدەدەن.

 

 

 

بابەتی پێشتر

پەرلەمانتارێك: پشكی هەرێم بەربەستی بەردەم تێپەڕاندنی بودجەیە

بابەتی دواتر

فەرمانی راگرتن بۆ پێنج بەرپرسی تەندروستی دەرچوو

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبووەوە و 100 دۆلار بە…
Total
0
Share