وەزیری تەندروستیی هەرێم روونكردنەوە لەبارەی حاڵەتەكانی تای خوێنبەربوون دەدات

دوای گیانلەدەستدانی دووەم تووشبوو بە خوێنبەربوون لە هەرێم، وەزیری تەندروستی روونكردنەوە دەدات و رێككارەكانیشان ئاشكرادەكات.

سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی هەرێم ئەمڕۆ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، بەداخەوە دوێنێ دووەم حاڵەتی نەخۆشیی تای خوێنبەربوون گیانیلەدەستدا.

وتیشی، “نیگەرانین لە بوونی ئەم حاڵەتە، نەخۆشییەكە ساڵانە یان چەند ساڵێك جارێك بوونی هەیە، لە شارەكانی عێراق ژمارەیەكی زۆری تووشبوون هەن”.

حاڵەتی یەكەمی نەخۆشییەكە لە سۆران و دووەم حاڵەتیش دوێنێ لە هەولێر تووشبوون و گیانلەدەستدانی راگەیەنرا، سامان بەرزنجی وتی، “نەخۆشییەكە راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ لە ئاژەڵ دەگوازرێتەوە”.

روونیشیكردەوە، راستەوخۆ لەڕێی بەركەوتن یان بەكارهێنانی گۆشتی ئاژەڵێكی نەخۆشەوە روودەدات، ناڕاستەوخۆش لەڕێی گەنەوە دەبێت.

وەزیری تەندروستی ئەوەشی خستەڕوو، لەگەڵ وەزیر و وەزارەتی كشتوكاڵ و تیمی ڤێترنەری لە ئاستی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان تیمی هاوبەشیان هەیە، تیمەكان كۆمەڵێك رێكاری خۆپارێزی و چارەسەرییان گرتووەتەبەر.

باسی لەوەشكرد، ئامانجی ئێمە ئەوەیە هاوڵاتییان هۆشیاربن لەوەی ئەوانەی مامەڵە لەگەڵ ئاژەڵ دەكەن، پێویستە رێنماییەكانی تەندروستی و ڤێترنەری رەچاوبكەن، هەروەك پێویستە گۆشت و بەرهەمەكانی ئاژەڵ لە شوێنی فەرمی بكڕن.

 

بابەتی پێشتر

پەیامی پیرۆزبایی مەسرور بارزانی بۆ یادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتی دواتر

پەیامێك لە بافڵ جەلال تاڵەبانی-یەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە بۆقدا سەركەوتوو بووە.. توێژینەوەیەك تاوتوێی سەرلەنوێ گەشەكردنەوەی پەلەكانی ‏مرۆڤ دەكات

لە نوێترین هەوڵی زانستیدا، زانایان سەركەوتووبوون لە سەرلەنوێ گەشەپێدانی پەلەكانی ‏بۆق، ئەمەش بۆ دۆزینەوەی ڕێگایەك بۆ هاندانی “پەلەكانی…
Total
0
Share