مانەوە بۆ کاتژمێرێک لە سروشتدا چی لە مێشکت دەکات؟

مانەوەی بۆ ماوەیەکی کەم لەناو سروشت و ڕەنگی سەوزی دار و درەختی دارستانەکان لەڕووی تەندروستییەوە چەندین سوودی هەیە.

پێگەی Science Alert بڵاویکردەوە، پیاسەکردن بەناو سروشت و گەڕان بەناو سەوزایی دارستانەکاندا مەترسیی تووشبوون بە دڵەڕاوکێ و خەمۆکی و شیزۆفینیا  و کێشە تەندروستییەکانی دیکەی مێشک کەمدەکاتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “گەڕان بەناو سروشتدا چەندین سوودی جەستەییشی هەیە وەک دابەزاندنی فشاری خوێن و چاکبوونەوە لەنەخۆشییەکان بەشێوەی خێراتر و باشترکردنی زاکیرە و خەوتن.

توێژەران لە نوێترین توێژینەوەیاندا، “پەیوەندییەکی باش لەنێوان مێشک و سروشتدا هەیە، گەر ڕۆژانە بۆ ماوەی یەک کاتژمێر لەناو سروشتدا پیاسە بکەیت کاریگەری زۆر باشی لەسەر تەندروستی مێشکت دەبێت، بەپێچەوانەی ئەوەی کەلەناو شارە قەرەباڵغەکاندا پیاسە دەکەیت فشارەکانی مێشکت زیاتردەبن”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستی سەبارەت بە تای خوێنبەربوون: هەر گومانلێکراوێک بمرێت دەبێت هۆکارەکەی بسەلمێنرێت

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕێکار و ڕێنماییەکان، هەروەها زانیاری و هۆشیارییەکانی لەبارەی تای خوێنبەربوون بڵاوکردەوە، بەپێی بڕیاری وەزارەت…
Total
0
Share