(ڤیدیۆ) ئیشبیلیە لە ڕۆمای بردەوە و حەوتەم یوروپا لیگی بەدەستهێنا

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، یاریی کۆتایی خولی ئه‌وروپی “یوروپا لیگ” ئه‌نجامدرا، یانەی ئیشبیلیە بە بردنەوەی لە ڕۆما بۆ حەوتەمجار لە مێژوویدا ناسناوەکەی بەدەستهێنا.

له ‌ڕووبه‌ڕووبوونه‌وەی کۆتاییدا، یانه‌ی ڕۆمای ئیتاڵی له‌ یاریگای “پوشکاش ئارینا” بەرامبەر ئیشبیلیەی ئیسپانی کرد، یارییه‌که‌ لە کاتی یاساییدا (90 خولەک) بە ئەنجامی یەکسانبوون (1-1)‌ کۆتاییهات.

گۆڵەکەی “جێلاڕۆسی” له‌ خوله‌کی 35 له‌لایه‌ن پاولۆ دیبالا-وە‌‌ تۆمارکرا، گۆڵی یەکسانکەرەوەی ئەنجامەکەش له‌ خوله‌کی 55 بە هەڵە له‌لایه‌ن جیانلوکا مانچینی بەرگریکاری ڕۆماوە‌ تۆمارکرا.

بە ناچارییەوە پەنا بۆ کاتە زیادکراوەکان برا، لە چارەکی یەکەمدا ئەنجامی یەکسانبوون باڵی بەسەر یارییەکەدا کێشا، لە تایمی دووەمی زیادکراویشدا هەمان سیناریۆ درێژەی کێشا و یارییەکە بە یەکسانبوون کۆتاییهات.

لە کۆتاییدا و بە لێدانی سزا، یانەی ئیشبیلیە بە ئەنجامی (4-1) بردنەوەی بەدەستهێنا.

بەو سەرکەوتنە، ئیشبیلیە حەوتەم جامی یوروپا لیگی خستە نێو هەگبەی دەستکەوتە ئەوروپییەکانییەوە.

بابەتی پێشتر

ئارێز عەبدوڵا: پاراستنی قەوارەی هەرێم ئەركی یەكێتییە و سازشی لەسەر ناكەین

بابەتی دواتر

ئەمڕۆ 48 ساڵ بەسەر دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا تێدەپەڕێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕیاڵ مه‌درید ڕیمۆنتادای به‌سه‌ر مونشنگلادباخدا کرد و سیتی و لیڤه‌رپوڵ براوه‌بوون

  ئه‌مشه‌و گه‌ڕی دووه‌می قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی چامپیۆنزلیگ ده‌ستیپێکرد، یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید له‌ بوروسیا پارک یه‌کسانبوونێکی چاوه‌ڕواننه‌کراوی به‌رانبه‌ر بوروسیا…
Total
0
Share