لە هەولێر دەستگیرا بەسەر 45 تۆن برنجی ساختەدا

بەرێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر رایدەگەیەنێت، دەستگیرا بەسەر 45 تۆن برنجی ساختەدا.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، دەستگیرا بەسەر 45 تۆن برنجی ساختەدا و هێمای بازرگانیی سەر فەردەكانی برنجەكە گۆڕدرابوو بۆ براندێكی بەناوبانگی برنج.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، برنجەكە رەوانەی كارگەی ئالیك كراوە بۆ لەناوبردن و گۆڕینی بە ئالیك.

بابەتی پێشتر

راگەیەندراوێك لە دەزگای ئاسایشی هەرێمەوە

بابەتی دواتر

رابیحە حەمەد: یەكێتی پەیوەندییەكی بەهێزی هەیە و دەیخاتە خزمەتی هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستانەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سبەی موچە دابەشدەکرێت

نوسینگەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند کە لە سبەینێوە دەست بە دابەشکردنی موچە دەکرێت. لە ڕاگەیەنراوێکدا…
Total
0
Share