راگەیەندراوێك لە دەزگای ئاسایشی هەرێمەوە

دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیركردنی تیرۆریستێكی داواكراو رادەگەیەنێت

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی ئۆپەراسیۆنەكانی دەزگای ئاسایشی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە،

لەسەر بنەمای زانیاریی هەواڵگری و بەدواداچوون، بە هاوكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ، زانیاری بەدەستهات لەسەر تیرۆریستێك كە داواكراوە لە دادگای ئەنبار و بە مەبەستی خۆحەشاردان روویكردووەتەوە سنووری پارێزگای هەڵەبجە.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، دوای چاودێریكردن و ئاشكراكردنی شوێنی مانەوەی، شەوی 29ی 5ی 2023 لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی ئۆپەراسیۆنەكانی دەزگای ئاسایشی هەرێم، بە هاوكاریی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی شارەزوور تۆمەتبار دەستگیركراو دوای لێكۆڵینەوە رادەستی دادگای ئەنبار دەكرێتەوە.

بابەتی پێشتر

عەبدوڵای مەلا نوری بۆ نەوەی نوێ: لە خۆتان بپرسن چ شتێكتان كردووە پێش ئێوە كاری لەسەر نەكرابێت؟

بابەتی دواتر

لە هەولێر دەستگیرا بەسەر 45 تۆن برنجی ساختەدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share