بۆ پڕکردنەوەی کەلێنی ڤان دایک، لیڤەرپوڵ چی دەکات؟ ئەفسانەیەک وەڵامدەداتەوە..

پێکانی ڤێرجیل ڤان دایکی بەرگریکاری هۆڵەندی لە داهاتوودا کاریگەری نەرێنی لەسەر ئەنجامەکانی یانەی لیڤەرپوڵ دروستدەکات، ئەفسانەیەکی یانە سوورەکە داوادەکات بە پەلە شوێنگرەوەی دابینبکەن. 

لە ڕوبەڕوبوونەوەی یانەی ئێڤەرتۆن، ڤان دایک بەهۆی لێدانێکی جۆردان پیکفۆردی گۆڵپارێزەوە دووچاری لێکپچڕانی بەستەرەکانی ئەژنۆی هات و پێویستە نەشتەرگەری بکات، هەموو ئەگەرەکان بەو ئاڕاستەیەن تاوەکو وەرزی داهاتوو نەتوانێت بگەڕێتەوە.

لەم بارەیەوە جەیمی کاراگێری ئەفسانەی ڕێدز بە میدیاکان ڕادەگەیەنێت، ” ئەو بۆندە گەورەیەی بڕیاربوو لە هاوینی 2021 واژووبکرێت، پێویستە بۆ وادەی گواستنەوەکانی زستانە پێشبخرێت، دەبێت گواستنەوەکە لە پێگەی سەنتەری بەرگری بێت و ئەو یاریزانەش کە جێگەی ڤان دایک دەگرێتەوە باشترە دایۆت ئۆپامیکانۆی فەرەنسی بەرگریکاری یانەی لایپزیگ بێت، ئەو هاوئاستی ڤان دایک نییە، بەڵام کەسی گونجاوە بۆ ئەو بارودۆخەی یانەکەی تێکەوتووە، باشترە بە خێرایی نرخی شکاندنی بۆندەکەی پێشکەشبکەن”.

هەروەها دەڵێت، ” هۆکاری پشت لێدوانەکانم پەیوەندی بە نازناوی وەرزەوە هەیە، ئەگەر لیڤەرپوڵ ئەم کارە نەکات هەرگیز ناتوانێت پارێزگاری لە نازناوەکەی بکات، ساڵی 1986 ئێڤەرتۆن نیڤیڵ ساوزهوڵی لەدەستدا و لیڤەرپوڵ نازناوەکەی بەدەستهێنا، ساڵی 1988 ئالان هانسن کە هاوشێوەی ڤان دایکبوو لە لیڤەرپوڵ تووشی پێکانی درێژخایەن بوو، لەبەرانبەردا ئارسیناڵ بووە پاڵەوان، کانتۆنا نیوەی وەرز یارینەکرد و بلاکبێرن بووە پاڵەوان، لاپۆرت بەشێک لە یاریەکانی وەرزی لەدەستدا و مانچستەر سیتی لە نازناوی وەرز بێهیوابوو”.

ئۆپامیکانۆ لە هاوینی 2020 بۆندەکەی لەگەڵ لایپزیگ نوێکردەوە، موچەی ساڵانەی بەرزکرایەوە ونرخی شکاندنی بۆندەکەی لە 80 ملیۆنەوە بۆ 45 کەمکرایەوە، کاراگێر پێی وایە پێشکەشکردنی بڕی 45 ملیۆن لەم کاتە هەستیارەدا بۆ لیڤەرپوڵ بابەتێکی مەحاڵ نییە و بە پێویستی دەزانێت ئەو هەنگاوە بنێن، بەتایبەت کە لەدوای لەدەستدانی دیان لۆڤرین هیچ یاریزانێکی سەنتەری بەرگری شوێنگرەوەیان دابیننەکردووە.

بابەتی پێشتر

ئیتۆ ڕەخنەی توند لە ڕێکخەرانی باڵۆندۆر دەگرێت: بێڕێزیتان پێکردم

بابەتی دواتر

ئەدیداس کالەیەکی نوێی بۆ محەمەد سەڵاحی هێرشبەری لیڤەرپوڵ بەرهەمهێنا

بابەتی پەیوەندیدار

یارییه‌کانی ئه‌مڕۆ، شه‌ممه‌ی خوله‌کانی ئه‌وروپا به‌کاتی هه‌رێمی کوردستان

ئه‌مڕۆ، شه‌ممه‌ پاش کۆتاییهاتنی هه‌فته‌ی ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان، چالاکی خوله‌ ناوخۆییه‌کانی ئه‌وروپا ده‌ستپێده‌کاته‌وه‌ و چه‌ندین یاری ئاگرین ئه‌نجامده‌درێن. له‌…
زیاتر ببینە

بارتۆمیو لە پلانیدایە بگەڕێتەوە

سەرۆکی پێشووی یانەی بەرشلۆنە، جوسێپ ماریا بارتۆمیو بەدووری نازانێت لە داهاتوودا خۆی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی یانە کەتەلۆنییەکە کاندید…
Total
0
Share