کەشناسیی هەرێم: نیوەڕۆی ئەمڕۆ کەشوهەوا ناجێگیری بەخۆیەوە دەبینێت

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئەگەرى دروست بوونى کەشێکى ناجێگیر لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان  هەیە.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت پاشان بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت، ئەگەرى دروستبوونى کەشێکى ناجێگیر لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان  هەیە لە کاتەکانى نیوەڕۆ لە ماوەیەکى کورتخایەن کۆتایى دێت، ئاسمانى سەنتەرى پارێزگاکان لە پەڵە هەورەوە بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت”.

باسیلەوەشکرد، “سبەینێ پێنجشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، هەندێک ناوچە بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت، پلەکانی گەرما نزیکدەبنەوە لە تۆمارەکانى ئەمڕۆ”.

 

بابەتی پێشتر

کاتی کارپێکردنی مۆلیدە ئەهلییەکان دەگۆڕێت

بابەتی دواتر

بە تۆمەتی ئەنجامدانی سحر و جادوو ژنێکی تەمەن 79 ساڵان دەستگیرکرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دووپشك منداڵێكی كوشت

لە ناحیەی سەنگاوی سەر بە قەزای چەمچەماڵ منداڵێك بەهۆی پێوەدانی دووپشكەوە گیانیلەدەستدا. تەندروستیی چەمچەماڵ لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە،…
Total
0
Share