کاتی کارپێکردنی مۆلیدە ئەهلییەکان دەگۆڕێت

لەگەڵ هاتنى وەرزى هاوین و بەرزبوونەوەى پلەکانى گەرما و بەڕێوەچوونى تاقیکردنەوەکانى قۆناغی 12 گۆڕانکاریی لە بەرنامەى کارکردنى موەلیدە ئەهلییەکان دەکرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، “هاوکات لەگەڵ هاتنى وەرزى هاوین و بەرزبوونەوەى پلەکانى گەرما و بەڕێوەچوونى تاقیکردنەوەکانى قۆناغی 12 بەرنامەی کارپێکردنی مۆلیدە ئەهلییەکانیش دەگۆڕێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئاگادارى خاوەن موەلیدە ئەهلییەکانى ناو شارى سلێمانى دەکەینەوە، لە سبەینێ پێنج شەممەوە بەرنامەى کارکردنیان دەبێت بە 24 کاتژمێرى، واتە هەرکاتێک کارەباى نیشتیمانى کوژایەوە پێویستە ئەوان کارەبا بدەن بە هاوڵاتییان”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوو رۆژە ئاگر دارستانەكانی پێنجوێنی گرتووەتەوە
قائیمقام: بوونی مین كۆنتڕۆڵكردنی ئەستەم كردووە

ماوەی دوو رۆژە ئاگر لە بەشێك لە دارستانەكانی پێنجوێن كەوتووەتەوە، قائیمقامی قەزاكە دەڵێت، بەشێكی كۆنتڕۆڵكراوە، بەڵام بەردەوامیی ئاگرەكە…
Total
0
Share