عەلی حەمەساڵح: كۆمسیۆنی عێراق هەڵبژاردنی ئایندەی هەرێم بەڕێوەدەبات

عەلی حەمەساڵح

بڕیارەكەی ئەمڕۆی دادگای فیدراڵی چەندین لێكەوتە بەدوای خۆیدا دەهێنێت و پەرلەمانتارێكیش دەڵێت، بەهۆیەوە كۆمسیۆنی عێراق هەڵبژاردنی ئایندەی هەرێم بەڕێوەدەبات.

عەلی حەمەساڵح، پەرلەمانتاری دەستلەكاركێشاوەی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، بەپێی حوكمی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی هەڵبژاردنی ئایندەی هەرێم دەبێت لەلایەن كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە عێراق بەڕێوەببرێت.

دەشڵێت، “هەر یاسا، بڕیار و کارێک لە پەرلەمانی کوردستانەوە کرابێت لە دوای 6ی تشرینی دووەمی 2022وەوە نایاساییە”.

هەر بەپێی حكومی دادگاكە حکومەتی هەرێم دەبێتە حكومەتی كاربەڕێكەر و سوێندخواردنی ئەو پەرلەمانتارانەش هەڵدەوەشێتەوە كە چوونە جێگەی پەرلەمانتارانی دەستلەكاركێشاوە، وەك ئەوەی عەلی حەمەساڵح ئاماژەی پێداوە.

عەلی حەمەساڵح و ژمارەیەك لە پەرلەمانتارانی فراكسیۆنە جیاوازەكان هەر لەماوەی درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەماندا دەستلەكاركێشانەوەیان قبوڵكرا، بەوەش بڕیاری پەسەندكردنی دەستلەكاركێشانەوەكەش هەڵدەوەشێتەوە.

ئەمڕۆ دادگای باڵای فیدراڵی عێراق بڕیاریدا بەوەی درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی كوردستان نادەستورییە و هەر کارێکیش پەرلەمان کردبێتی نایاسایە.

بابەتی پێشتر

دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیركردنی چەند كەسێكی تێكدەر و تەقەكەر رادەگەیەنێت

بابەتی دواتر

چرۆ حەمە شەریف: لە ترسی نەوەی نوێ كە پڕۆژەكانمان نەبات بە نهێنی پێشكەشی دەكەین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share