دادگای باڵای فیدراڵی: درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی كوردستان نایاساییە

دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق رایدەگەیەنێت، بڕیاری درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی كوردستان نایاساییە.

دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق رایدەگەیەنێت، بڕیاری درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی كوردستان نایاساییە.

دادگا لە دانیشتنی ئەمڕۆیدا بڕیاری لەسەر ئەو سكاڵایانەدا كە لەسەر درێژكردنەوەی تەمەنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان پێشكەش كرابوون و پێشتر چەند دانیشتنێكی لەسەر ئەنجامدا.

ئەمڕۆ دانیشتنی كۆتایی دادگا بەڕێوەچوو و تیایدا دادگای فیدراڵی رایگەیاند، بڕیاری درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمان نایاساییە و پێچەوانەی دەستوورە.

دادوەر جاسم محەمەد عەبدو، سەرۆكی دادگای فیدراڵی لەمیانەی خوێندنەوەی بڕیارەكەی دادگادا وتی، “دەستوور خاوەنی دەسەڵاتی تەنها و هەمیشەییە، بەڵگەنامەیەکی یاساییە کە ڕێساکانی بەسەر هەموو دەسەڵاتەکاندا دەسەپێنێت، دەستوور ئەو بنەما بنەڕەتییانە رێکدەخات کە پڕۆسەی سیاسی لەسەر بنیاتنراوە، لەوانەش سەروەری یاسا و ئەوەی كە خەڵک سەرچاوەی دەسەڵاتەكانن”.

وتیشی، “لە دەستووردا بە دەق هاتووە كە تەمەنی پەرلەمان چوار ساڵە، بۆیە هەر دەقێكی یاسایی دیكە كە پێچەوانەی دەستوور بێت بە پوچەڵ دادەنرێت”.

سەرۆكی دادگا ئەوەشی خستەڕوو، بەردەوامبوونی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان بۆ ماوەی زیاتر لە 4 ساڵ دوای درێژکردنەوەکەی لەگەڵ بڕگەكانی دەستووردا ناگونجێت و، دادگاش بڕیاریدا کە درێژکردنەوەی كاری پەرلەمانی هەرێمی کوردستان نادەستوورییە و بە کۆتایی هاتنی خولی پێنجەم كۆتایی دێت و ئەوەی دوای درێژکردنەوەکە دەرچووە لە ڕووی دەستوورییەوە پووچەڵە.

بۆ خوێندنەوەی دەقی بڕیارەكە كلیك لێرە بكە.

بابەتی پێشتر

كارەبای ئەو شوێنانە بڕدرا كە قەرزداربوون

بابەتی دواتر

دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیركردنی چەند كەسێكی تێكدەر و تەقەكەر رادەگەیەنێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خانەنشینی دڵنیایی دەدات.. ئەوانەی خانەنشین دەبن شەش مووچەكە بەسەریەكەوە ‏وەردەگرن

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینیی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، ئەو فەرمانبەرانەی ئەمساڵ خزمەتیان كۆتاییدێت و خانەنشین دەكرێن، مامەڵەكانیان تەواوبووە و سەرجەمیان نێردراونەتەوە…
Total
0
Share