خانەنشینی دڵنیایی دەدات.. ئەوانەی خانەنشین دەبن شەش مووچەكە بەسەریەكەوە ‏وەردەگرن

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینیی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، ئەو فەرمانبەرانەی ئەمساڵ خزمەتیان كۆتاییدێت و خانەنشین دەكرێن، مامەڵەكانیان تەواوبووە و سەرجەمیان نێردراونەتەوە بۆ سنووری بەڕێوەبەرایەتییەكانی خۆیان، ئاشكرایدەكات، نووسراویان بۆ خەرجكردنی شەش مووچە بەسەریەكەوە وەكو پاداشت بۆ دەكرێت.

لەشكر ئیبراهیم، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینیی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “ئەو فەرمانبەرانەی لەدایكبووی ساڵی 1959ن، لە كانونی دووەمی ئەمساڵەوە ماوەی خزمەتیان كۆتاییهاتووە و خانەنشیندەكرێن، ڕۆژانە لە بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی شارەكانەوە مامەڵەكانیان دەگات بەدەستمان، وردبینیی تێدا دەكرێت و كاری پێویستیان بۆ دەكرێت، دواتر بۆیان دەنێردرێنەوە”.

ئاماژەی بەوەشكرد، “دوای تەواوبوونی مامەڵەكانی خانەنشینبووەكان، لە فەرمانگەی خۆیانەوە نووسراوێكیان بۆ دەكرێت بۆ بەڕێوەبەرایەتیی گەنجینە، شەش مووچەی بەیەكەوە وەكو پاداشت بۆخەرجدەكرێت”.

دڵنیاییشی دا، خەرجكردنی ئەو شایستە داراییە پەیوەندیی بە قەیرانی دارایی و نەبوونی مووچەوە نییە و ڕاستەوخۆ پارەكەیان پێدەدرێت.

بابەتی پێشتر

ئەنجومەنی باڵای ئابوریی هەرێم كێشەكانی دارایی و مووچە تاوتوێدەكات

بابەتی دواتر

توركیا دەیەوێت پارتی پۆستی پارێزگاری كەركوك وەربگرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share