بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەر کەسێک لە پشت شەهیدکردنی موراد کانی کوردەییەوە بێت رووبەڕووی دادگا دەکرێتەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە میانەی پێشوازیکردنی لە بنەماڵەی موراد کانی کوردەیی رایگەیاند، هەر کەسێک لە پشت شەهیدکردنییەوە بێت رووبەڕووی دادگا دەکرێتەوە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە خانەوادەی شەهید موراد کانی کوردەیی کرد و لە دیدارێکدا ستایشی رۆڵی بنەماڵەی شەهید موراد کانی کوردەیی کرد لە مێژووی خەباتی گەلەکەمان و بەخشینی چەندین شەهید لەپێناو خاکی کوردستان.

هەر لە دیدارەکەدا ئاماژەی بەوەکرد، “یەکێتی ماڵی هەمیشەیی ئێوەیە و پشتیوانتان دەبێت لە بەدیهێنانی دادپەروەری و سەروەریی یاسا، کەیسەکەی ئێوە مایەی نیگەرانی ئێمەشە و دڵنیابن هەر کەسێک لەپشت شەهیدکردنی موراد کانی کوردەییەوە بێت، رووبەڕووی دادگا دەکرێتەوە”.

هاوکات بنەماڵەی موراد کانی کوردەیی سوپاس و پێزانینی خۆیان گەیاندە سەرۆک بافڵ کە بەردەوام لەگەڵ بنەماڵەکەیاندا بووە، بەپەرۆشەوە مامەڵەی لەگەڵ کەیسەکە کردووە و پشتیوان بووە بۆ دۆزینەوەی ئەنجامدەرانی تاوانەکە.

وتیشیان، “یەکێتی حزبی ئێمەیە و لەمەودواش بە گڕوتینێکی زیاترەوە لە خزمەتکردن بەردەوام دەبن و لەسەر رێبازی پیرۆزی حزبی شەهیدان بەردەوام دەبین”.

بابەتی پێشتر

یونسێف: دۆخی منداڵانی سودان کارەساتبارە

بابەتی دواتر

پۆچیتینۆ بۆ ئیدارەی چێڵسی: ئەم یاریزانە چی دەکات لێرە؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەرمی تازەلاوێك دۆزرایەوە

لە قەزای رانیە تەرمی تازەلاوێك دۆزرایەوە، بەرگریی شارستانیی راپەڕین هۆكاری گیانلەدەستدانی بۆ كەوتنەخوارەوە لە شاخێكی ناوچەكە دەگەڕێنێتەوە. ئێوارەی…
Total
0
Share