بانكی ناوەندیی عێراق چەندین تۆن زێڕ دەكرێت

خەزێنەی ستراتیژیی زێڕی عێراق بە رێژەی 2% بەرزبووەوە پاش ئەو كڕینە بەمدواییە بانكی ناوەندی ئەنجامیدا وەك سەرچاوەی یەدەگی سامان، بەپێی ئەوەی گۆڤاری ماینینگ-ی تایبەت بە كاروباری سەرچاوە سروشتییەكان ئاماژەی پێداوە.

بەپێی گۆڤارەكە، یەدەگی زێڕی عێراق لە تەنها رۆژێكدا بە بڕی 2% بەرزبووەوە، پاش كڕینی 2.5 تۆن زێڕ لە سێشەممەی رابردوودا.

ئاماژەی بەوەشكرد، ستراتیژی بانكی ناوەندی خۆی لە كڕینی “چەندان تۆن زێڕ” بەشێوەی پچڕپچڕ دەبینێتەوە لەماوەی نیوەی كۆتایی ئەمساڵدا.

گۆڤارەكە دەشڵێت، عێراق كە ئێستا 132 تۆنی لەو كانزا گرانبەهایە هەیە، ئەو بڕە لە “بانكە فەرەنسی و بەریتانییەكاندا” ئەمباردەكات و دووپاتیشیكردووەتەوە، لە عێراقدا نییە.

هەروەك ئاماژەی بە گرنگیی ئێستای زێڕ لە ئابوریدا داوە بەهۆی تێكچوونی ئابوریی ئەمریكا و بەرزكردنەوەی رێژەی سوود لەلایەن واشنتنەوە لەسەر دۆلار بەشێوەی بەردەوام.

گۆڤارەکە ئاماژەی بەوەشکرد، ستراتیژی ئێستای بانکی ناوەندی بۆ کڕینی بڕی پچڕپچڕی زێڕ هاوکات لەگەڵ بەرزبوونەوەی بەردەوامی نرخی زێڕ کە ڕەنگە ببێتە هۆی خەرجکردنی پارەی زیاتری عێراق، بەهۆی ئەوەی وەبەرهێنەران روویان لە کڕینی ئەو کانزا بەنرخە كردووە لە هەوڵێکدا بۆ دوورکەوتنەوە لە کاریگەریی نەرێنی بەرزکردنەوەی سوود لەسەر نرخی دۆلار.

بابەتی پێشتر

وەزیری خوێندنی باڵا: پاكیی تاقیكردنەوەكانی توانستی زانستی هێڵی سوورە

بابەتی دواتر

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ژمارەیەک هەلی کار رادەگەیەنێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی دۆلار بەرزبووەوە

 نرخی دراوە بیانییەكان بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە 7ی کانونی دووەم، لە بازاڕەكانی هەرێم بڵاوکرایەوە، بەراورد بە دوایین نرخی دوێنێ،…
Total
0
Share