ئاستی هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا دابەزیوە بۆ سفر

ئاژانسی زانیاریی وزەی ئەمریکا، ئەمڕۆ شەممە 5ی کانونی یەکەم، ئاشکرایکرد کە لە هەفتەی ڕابردوودا ئاستی هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا دابەزیوە بۆ سفر.

لە ڕاپۆرتێکدا کە ئاژانسی زانیاریی وزەی ئەمریکا بڵاویکردەوە ڕایگەیاندووە، “ئەمریکا تەنانەت یەک بەرمیلیش لە نەوتی خاوی عێراقی هاوردە نەکردووە لە هەفتەی ڕابردوودا، لەکاتێکدا لە هەفتەی پێشووتردا ڕۆژانە 197 هەزار بەرمیل نەوتی عێراق لەلایەن ئەمریکاوە هاوردەکراوە”.

لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، “ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی ئەمریکا لە هەفتەی ڕابردوودا بەبڕی 152 هەزار بەرمیل بەرزبووەتەوە لە ڕۆژێکدا، بەمەش بەرهەمهێنانی ڕۆژانەی گەیشتووەتە 4.894 ملیۆن بەرمیل”.

ئاژانسەکە دەڵێت، “زۆرترین داهاتی نەوتی ئەمریکا لە کەنەدایە بە بڕەکەی 3.631 ملیۆن بەرمیلی ڕۆژانە، دوای ئەو مەکسیک بە پلەی دووەم دێت بە 534 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە، کۆڵۆمبیاش لە پلەی سێیەمدایە بەبڕی  285 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە”.

بابەتی پێشتر

ئەردۆغان: هیوادارین و ئێمە و فەرەنسا بەم نزیکانە لە دەستی ماکرۆن ڕزگارمان بێت

بابەتی دواتر

تەرمی گەنجێکی سلێمانی دوای چوار مانگ لە کوژرانی لە یۆنان بە خاکسپێردرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share