ئیسکۆ بۆ “خلیج”: نەخێر، کاتی نەهاتووە

ئەستێرەی پێشووی ڕیاڵ مەدرید و ئیشبیلیە، ئیسکۆ ئالارکۆن گرێبەستی یانەیەکی سعوودی ڕەتکردووەتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی فابریزیۆ ڕۆمانۆی ڕۆژنامەنووس و شارەزای بواری گواستنەوەکان، لە ماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا ئیدارەی یانەی خلیجیی سعوودی گرێبەستێکی گەورەیان پێشکەشی ئیسکۆ کردووە، بەڵام یاریزانەکە پێی قایل نەبووە و دووپاتیکردووەتەوە، کە ئێستا کاتی ئەوە نییە لە دەرەوەی ئەوروپا یاریبکات.

ئیسکۆ بە فەرمی گرێبەستی لەگەڵ یانەی ئیشبیلیە هەڵوەشاندووەتەوە، دوای ئەوەی پەیوەندی لەگەڵ “مۆنچی”ی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یانە ئەندەلوسییەکە بەتەواوی تێکچوو.

یاریزانە ئیسپانییەکە ئاستی جەستەیی دابەزیوە و بەهۆی پێکانە یەک لەسەریەکەکانەوە نەیتوانیوە هاوشێوەی ڕابردوو دەربکەوێت، لە ئێستادا پەیوەندی بە هیچ یانەیەکەوە نییە و دەتوانێت بێبەرامبەر داهاتووی دیاریبکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مه‌درید دێربیی بچوکی مه‌دریدی برده‌وه‌ و له‌ لوتکه‌دا جێگیربوو

یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید به‌ بردنه‌وه‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دێربی بچوکی مه‌دریدی تێپه‌ڕاند و لوتکه‌ی ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی ئیسپانیی گرته‌وه‌. ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌،…
Total
0
Share