چاڤی بۆ ئیدارەی بارسا: ئەم یاریزانەم دەوێت

چاڤی هێرناندێز، ڕاهێنەری یانەی بەرشلۆنە ئیدارەی یانەکەی ئاگادارکردووەتەوە لە پێویستیی پێکهاتەکەی بە یاریزانێک لە پێگەی ناوەندی بەرگری.

ڕۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ نووسیویەتی، چاڤی لە دوایین کۆبوونەوەی لەگەڵ ستافی لاپۆرتا جەختی لەوە کردووەتەوە، کە پێویستی بە جێگرەوەی سێرجیۆ بوکسێتسە، باشترین جێگرەوەش مارتن زوبیمێندی ناوەندکاری یانەی ڕیاڵ سۆسیدادە.

شکستی دانوستاندنەکان بۆ گواستنەوەی جۆشوا کیمیچی ئەڵمانی وایکردووە چاڤی بیر لە چارەسەرێکی تەکتیکی دیکە بکاتەوە.

سەرەڕای ئەوەی زوبیمێندی پابەندبوونی بە ڕیاڵ سۆسیداد دووپاتکردووتەوە، بەڵام سەرچاوەکە پێیوایە لە ئەگەری پێشکەشکردنی گرێبەستێک بەبڕی (60) ملیۆن یورۆ، یانەی سۆسیداد و خودی یاریزانەکەش نەرمی دەنوێنن.

زوبیمێندی تاوەکو 2027 گرێبەستی لەگەڵ یانە باسکییەکەی واژۆکردووە، تەمەنی (24) ساڵە و توانای یاریکردنی لە هەمان پێگەکانی بوسکێتس هەیە (ناوەندی بەرگری و سەنتەر).

بابەتی پێشتر

لە سلێمانی تۆمەتبارێک دەستگیرکرا

بابەتی دواتر

بایرن ئامادەکاری بۆ دوو بۆندی مەحاڵ دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share