(ڤیدیۆ) بەرازیل کۆپا ئەمریکای بە بردنەوە دەستپێکرد

ئەمشەو، یەکشەممە لەسەر دووشەممە یاری دەستپێکی کۆپا ئەمریکا 2021 لە نێوان هەڵبژاردەکانی بەرازیل و ڤەنزوێلا ئەنجامدرا، ئەستێرەکانی سیلیساو لە خاکی خۆیاندا بردنەوەیان تۆمارکرد.

لە ڕوبەڕوبوونەوەی دەستپێکی کۆپا ئەمریکا، هەڵبژاردەی  بەرازیل لە یاریگای نیشتیمانی مانی گارینشا بەرامبەر هەڵبژاردەی ڤەنزوێلا یاریکرد، یارییەکە بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە بەرژەوەندی ئەستێرەکانی سیلیساو کۆتاییهات.

گۆڵەکان لە خولەکەکانی 23 و 64 لەلایەن مارکینیۆس و نێیمار دا سیلڤا (بەپەناڵتی) تۆمارکران.

بەپێی ئەنجامی تۆمارکراوەکە، پێکهاتەی سیلیساو لە گەڕی یەکەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی کۆپا ئەمریکا توانی سێ خاڵی گرنگ بەدەستبهێنێت، لە داهاتووشدا بەرامبەر هەڵبژاردەکانی پیرو و کۆڵۆمبیا و ئیکوادۆر یاریدەکەن.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) هۆڵەندا و ئۆکرانیا بەهێزەوە ڕوبەڕوبوونەوە و پرتەقاڵییەکان براوەبوون

بابەتی دواتر

قەدەغەی ڕاوەماسی کۆتاییهات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مۆرینیۆ لە ڕیاڵەوە نزیکە

زۆربەى ڕاهێنەرەکان لەو گرێبەستانەى ئەنجامی دەدەن، بەندێک دادەنێن کە هەرکاتێک گرێبەستی ڕیاڵ یان بەرشلۆنەیان پێگەیشت، بتوانن بڕۆن بە…
Total
0
Share