هێندێرسۆن: ئەو شامپانیایەی پرژاندمان بەهۆی سەڵاح و مانێوە کحولی تێدا نەبووە

ئەستێرەی ئینگلیزی و کاپتنی یانەی لیڤەرپوڵ، جۆردان هێندێرسۆن زانیاری نەبیستراو لەبارەی ئاهەنگەکانی وەرزی ڕابردووی یانەکەی ئاشکرادەکات.

پاش دابڕان بۆ ماوەی (30 ساڵ). وەرزی ڕابردوو یانەی لیڤەرپوڵ نازناوی خولی نایابی ئینگلیزی بەدەستهێنا و ستافی یانەکە بەبێ ئامادەبوونی هاندەرانیان و لەژێر باری خۆپارێزیدا لە یاریگای ئانفێڵد ڕۆدز ئاهەنگی سەرکەوتنیان گێڕا.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ گۆڤاری تایمز، جۆردان هێندێرسۆن زانیاری نەبیستراو لەبارەی شێوازی ئاهەنگێڕانەکانەوە ئاشکرادەکات و دەڵێت، ” ئەو شامپانیایەی لەکاتی ئاهەنگگێڕاندا بەسەر یەکدیدا دەمانپرژاند کحولی تێدا نەبوو، ئەوەش وەک ڕیزگرتنێک لە یاریزانە موسوڵمانەکانمان، محەمەد سەڵاح و سادیۆ مانێ، لە ناوخۆی یانەکەمان سەرەریا جیاوازی ئایدیای یاریزانان هیچ توندڕەوی و جیاکارییەک لەنێوان یاریزانان بەدیناکرێت ، نازانم لەدەرەوەی یاریگا بۆ بەو شێوەیە نییە!”.

هەروەها دەڵێت، ” مانێ مەلەوانێکی باشە، لە مەلەوانگە کاتی مەشقەکان لێمپرسی چۆن فێری مەلەوانی بووە و پێیوتم، کە دێیەکەیان لەسەر ڕوباری کاسامانس بووە لە سیدۆهۆ، ڕۆژانە حەزی بە مەلەکردن بووە و لەوێ فێربووە”.

یاریزانانی لیڤەرپاڵ کاتی ئاهەنگێڕان بۆ نازناوی پریمەرلیگ

هێندێرسۆن ژیانی خۆی بە مانێ و سەڵاح بەراورد دەکات و دەڵێت، ” کاتێک بیر لە ڕێڕەوی ژیانم دەکەمەوە، کە لە خێزانێکی ئاسایی بووم گومان لە بەختەورەیم دەکەم، چونکە هەرگیز کەسێکی وەک من بەو ئاستەنگی و ناخۆشیانەدا تێپەڕینەکردووە کە هاوڕێکانم (سەڵاح و مانێ) پیایدا تێپەڕیانکردووە”.

هێندێرسۆنی تەمەن 30 ساڵ لە هاوینی 2011وە پەیوەندی بە یانەی لیڤەرپوڵەوە کردووە، تاوەکو ئێستا 379 یاری لە سەرجەم خول و پاڵەوانێتیەکان ئەنجامداوە و 29 گۆڵی تۆمارکردووە و 51 گۆڵی بۆ هاوڕێکانی ڕەخساندووە، هەروەها پلەی کاپیتانۆی پێکهاتەکەی پێبەخشراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) هۆڵه‌ندا به‌ بردنه‌وه‌ له‌ سه‌نیگال ده‌ستیپێکرد

ئه‌مشه‌و دووشه‌ممه‌، گه‌ڕی یه‌که‌می قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی جامی جیهانی 2022 له‌ قه‌ته‌ر به‌رده‌وامی هه‌بوو، هۆڵه‌ندا بردنه‌وه‌یه‌کی گرنگی تۆمارکرد. هه‌ڵبژارده‌ی…
Total
0
Share