کۆنگرەى ڕۆژنامەوانی چاڤی پێش یارییەکەى ڤیاریاڵ

چاڤی هێرناندێز ڕاهێنەری بەرشلۆنە دڵتەنگە بەو دۆخەى لە چامپیۆنز لیگ و یاریگاى بێرنابیۆ ڕوویداوە و بەڵێنی دا کاری زیاتر بکات بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان.

وتیشی: ئامانجی سەرەکی بەرشلۆنە بەدەستهێنانی زۆرترین ناسناوە لەم وەرزەدا.

جەختی لەوەش کردەوە کە بۆسکێتس و گارسیا دوو یاریزانی گرنگی ئەوانن و هیچ یاریزانێکیش نییە هەڵە نەکات.

بەشێک لە قسەکانی چاڤی

/ چاوەڕێی ڕکابەرێکی بەهێز دەکەین، ئێمە سەرسامین بەوان، دەتوانن بەرگرییەکی باش بکەن و دەشتوانن فشاری بەردەوام بکەن، ئیمری ڕاهێنەرێکی بەتوانایە و تا ئێستا تەنها سێ گۆڵیان لێکراوە.

/ دەتوانین بە بردنەوە و بەدەستهێنانی سێ خاڵ دۆخەکە بگۆڕین

/ کاتێک دەدۆڕێین ڕەخنە لە هەموومان دەگیرێن، بۆسکێتس یاریزانێکی گرنگە، ئەو کاپتنە و هەمیشە هاوکارمانە، ژورێکی خۆگۆڕینی باشمان هەیە.

/ ڕیاڵ بەشێوەیەکی باش بەرگریی کرد، پانتایی نەهێشت بۆمان، ویستمان پشت بە لایەکان ببەستین، توشی ئاستەنگی بوین و نەمانتوانی وەک پێویست هێرش بەرین

/ سوپاسی هەموو یاریزانەکان دەکەین بەتایبەت گارسیا، ئەو هاوکاری زۆری کردوین و یاریزانەکانیش ئاساییە گەر هەڵە بکەن، بەڕاى من گارسیا بەرگریکارێکی باشەو پیشەگەرە لە ژووری خۆگۆڕیندا.

/ وەرزەکە دوورودرێژە و پێویستە بەردەوام بین لە چاککردنەوەى هەڵەکانمان.

/ بە دڵنییاییەوە پێویستە لەسەر ناسناوەکان بجەنگین، ئامانجی سەرەکیمان بردنەوەى زۆرترین ناسناوە.

/ ئێمە دەبێت لەسەر شێواز و بیرکردنەوەى خۆمان دەجەنگین ، ئەگەر سەرکەوتوو نەبوین پێویستە بەردەوام بین.

/ تیپەکەمان بەشێوەیەکی باش ئامادە کردووە، پێکان دۆخەکەى تێکدا، کاریگەری دروستکردووە.

/ ئێمە دودڵ نین و تەرکیزمان لەسەر یارییەکەى ڤیاریاڵە

/ پێویستە هەندێ چاکسازی بکەین لە ڕووی تەکتیک و لایەنی بەرگریی و هێرشبردنەوە

/ من دەمەوێت دۆخەکە بەهێمنی بڕوات، ئەوەى ڕویدا لە چامپیۆنز لیگ و بێرنابیۆ ئازارم دەدات، بەڵام کاری زیاتر دەکەم، بۆ ئەوەى دۆخەکە بگۆڕم.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) یوڤانتۆس له‌ دواین ساتدا فیۆرنتینای کوتا به‌زه‌ویدا

یانه‌ی یوڤانتۆس ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌فته‌ی 12ی خولی ئیتاڵیای به‌رامبه‌ر فیۆرنتینا ئه‌نجامدا، یارییه‌که‌ش به‌ بردنه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌کانی ماسیمیلیانۆ ئالێگری کۆتاییهات. ئه‌مشه‌و…
Total
0
Share