کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان بڵاوکرایەوە، بەپێی پێشبینییەکان تۆز و خۆڵبارین بەردەوام دەبێت، هەروەها لە هەندێک ناوچە تاوەباران دەبێت و پلەکانی گەرماش بەرزدەبنەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان بەزۆری هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ بوونى تۆز و خۆڵێکی سووک، لە ناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم و شاری دهۆک هەروەها ناوچە شاخاوییەکانی باکوور تاوەباران دەبارێت لەگەڵ بوونی بروسکە.
پلەکانی گەرماش بەرزدەبنەوە بە 1 بۆ 2 پلە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ .
هەروەها سبەینێ، ئاسمان هەور و نیمچەهەور دەبێت لەگەڵ تاوەباران و بروسکەی کورتخایەن، لە ناوچە جیاجیاکان بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکانی باکوور و رۆژهەڵات، هەروەها بەردەوامی تۆز و خۆڵ لە زۆربەی کاتەکاندا.
پلەکانی گەرماش لە زۆربەی ناوچەکان نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ .