پەرلەمان: نەخوێندەواری لە عێراق 11 ملیۆن کەسی تێپەڕاندووە و لە ساڵانی داهاتوودا زیاتر دەبێت

لیژنەی پەروەردەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ژمارەی نەخوێندەوارانی عێراق 11 ملیۆنی تێپەڕاندووە، پێشبینیشدەکرێت لە ساڵانی داهاتوودا ژمارەکە زیاد بکات، ئەوەش بە پشتبەستن بە رێژەی وازهێنان لە خوێندن و دۆخی ئابووری.

جێگری سەرۆکی لیژنەی پەروەردە لە ئەنجومەنی نوێنەران، جەواد عوەیس غەزالی رایگەیاند، “حکومەتە یەک لە دوای یەکەکان لە ساڵی 2003ەوە گرنگییان بە دامەزراوە پەروەردەییەکان نەداوە، کە بەشێک لە وڵاتانی جیهان لەسەدا 20ی بودجەی خۆیانی بۆ تەرخان دەکەن، لەکاتێکدا عێراق تەنها لەسەدا 1.7ی کۆی بودجەی بۆ تەرخان کردووە، بۆیە ئەم رێژەیەش پێداویستییەکانی وەزارەتی پەروەردە دابین ناکات.

ئاماژەی بەوەشکرد، “لیژنەی پەروەردە داوای کردووە کە تەرخانکردنی پشک بۆ وەزارەتی پەروەردە لە بودجەدا زیاد بکرێت بۆ نزیکەی 3.10%، بەڵام بەپێی ئەو زانیاریانەی دەستیان کەوتووە ئەو رێژەیە لەسەدا 2.7 دەبێت”.

سەبارەت بە بنبڕکردنی نەخوێندەواری، جەختی لەوە کردەوە کە “نەخوێندەواری لە وڵاتدا تا رادەیەکی ترسناک بەربڵاوە، کە دەگاتە زیاتر لە 11 ملیۆن کەسی نەخوێندەوار، پێشبینیش دەکرێت لە ساڵانی داهاتوودا بە پشتبەستن بە رێژەی وازهێنان لە خوێندن و رۆڵی ئابووری لە بێتوانایی زۆربەی خێزانەکان لە دابینکردنی پێداویستییەکانی ناونوسینی منداڵەکانیان لە قوتابخانەکاندا، ئەو رێژەیە زیادبکات”.

جێگری سەرۆکی لیژنەی پەروەردە، هۆکاری بەرزبوونەوەی رێژەی نەخوێندەواری بۆ کەموکوڕییەکانی حکومەت سەبارەت بە بودجە دەگەڕێتەوە بەتایبەتی لە ساڵانی رابردوودا، جگە لەو هەلومەرجەی کە وڵات لە پەتای کۆرۆنا و ئەوانی دیکەدا پێیدا تێپەڕیوە”.

 

 

بابەتی پێشتر

کەشناسی: خۆڵبارین بەردەوام دەبێت و لە هەندێک ناوچە تاوەباران دەبێت

بابەتی دواتر

ڤیدیۆ: سێبەری کەعبە دیارنەما

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوایین كاروانی عێراقییە گیرخواردووەكانی هیندستان گەڕێندرانەوە

ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانیی مه‌ده‌نیی عێراق بڵاویكردەوە، دوایین كاروانی عێراقییە گیرخواردووكانی هیندستانیان گەڕاندەوە بەغدادی پایتەخت. جیهاد دیوان، وته‌بێژی ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانیی…
Total
0
Share