تەنها بۆ ژنان.. بۆ پاراستنی رووخسارت هەنار لەبیرمەکە

هەنار، ئەو میوە دڵخوازەی هەمووانە کە بە رەنگێکی سووری گەشاوە و تامێکی خۆش هەمووانی لە دەوری خۆی کۆکردووەتەوە، هەنار تەنها میوەیەکی بەتام نییە بەڵکو تایبەتمەندیی سەرسوڕهێنەری هەیە بۆ پێستی خانمان.

چەندین سەدە لەمەوبەر سوودەکانی ئەم میوەیە بۆ پێست دۆزراوەتەوە، ئەو دژە ئۆکسێنەرانەی لە هەناردا هەن، توانای دروستکردنی خانەی نوێیان لە شوینی خانە مردووەکانی رووخسار هەیە.

پسپۆڕان دەڵێن سوودەکانی هەنار بۆ رووخساری ژنان ئەوەندە زۆرن دەکرێت وەک هێزێکی شاراوە بۆ پاراستنی پێستی رووخسار دابنرێت کە دژە پیربوونە.

سوودەکانی هەنار:

دژە پیربوون: بەهۆی تایبەتمەندیی دژە ئۆکسێنەری میوەی هەنار دەتوانێت سەرسوڕهێنەر بێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی نیشانەکانی پیربوون و تێکچوونی پێست، دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی و تانین و ئەنتۆسیانین و ترشی ئیلاجیک کە هەموو ئەمانە کاردەکەن بۆ بەرەنگاربوونەوەی تێکچوونی خانەکانی پێست کە بەهۆی بەرکەوتن بە تیشکی خۆر و هۆکاری دیکەوە تێکدەچن.

خێراکردنی دووبارە دروستبوونەوەی خانەکان: میوەی هەنار یارمەتیدەرە بۆ بەرەوپێشبردنی سوڕی خوێن و بەم شێوەیەش گۆڕانی خانەکانی پێست خێراتر دەکات، ئەمەش رێگە دەدات بە خێراتر چاککردنەوەی شانەکان و چاکبوونەوەی برینەکان.

کاریگەری دژە میکرۆبی هەیە: یەکێک لە سودەکانی هەنار بۆ پێست ئەوەیە کە وەک دژە میکرۆب کاردەکات، کە چارەسەری زیپکە دەکات، پەڵە کەمدەکاتەوە، خوران و هەستیاری هێور دەکاتەوە، هەروەها یارمەتی هاوسەنگی ئاستی چەوری پێستت دەدات.

پاراستن لە تیشکی سەروو بنەوشەیی: زۆرجار دەتوانیت هەنار لە پێکهاتەی کرێمی رۆژانە یان دژەخۆردا بدۆزیتەوە، ئەمەش بەهۆی ئەو تایبەتمەندییە دژە ئۆکسێنەرانەی لە تۆوی ئەم میوەیە هەیە. هەنار پێستت لە زیانەکانی تیشکی خۆر دەپارێزێت، بەو پێیەی یارمەتیدەرە بۆ ڕێگریکردن لە شێرپەنجەی پێست، سووتانی خۆر چارەسەر دەکات، هەروەها ڕێگری دەکات لە تیشکی خۆر زیان بە پێستت بگەیەنێت.

چارەسەری پێستی وشک: هەنار توانای چوونە ناو پێستی هەیە، چینە جیاوازەکانی شێدار دەکات، لەگەڵ هەموو جۆرەکانی پێستدا دەگونجێت و دەتوانێت یارمەتی هێورکردنەوەی پێستی وشک و ئەو پێستانەی زیانیان بەرکەوتووە بدات.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هۆشداریی لە بەردەوامی توانەوەی بەستەڵەكەكانی جەمسەری باكوور دەدرێت
ئەمساڵ كەمیكردووە

زاناکانی ناوەندی نیشتمانیی ئاماری بەستەڵەک و بەفر (NSIDC) لە ئەمریکا ئاشكرایدەكەن، توانەوەی بەستەڵەکی دەریای جەمسەریی باکوور لەساڵی 2021دا…
زیاتر ببینە

بنەمای (5-30).. رێگایەكی ئاسان و سوودبەخش بۆ ئەوانەی ماوەیەكی درێژ دادەنیشن

شێوازی ئێستای ژیان زۆرینەمان ناچاردەكات ماوەیەكی درێژ بە دانیشتنەوە بەسەرببەین، بەتایبەت ئەوانەی كارەكانیان لە نوسینگەكاندا بەسەردەبەن. توێژینەوەیەكی ئەمریكی…
زیاتر ببینە

نامۆترین ژمارەكانی گینس لە 2021دا
بەهێزترین قرقێنە، گەورەترین دەم و باڵابەرزترین تازەلاو تۆماركراون

دەیان ژمارەی پێوانەیی بەمدواییە لەنێو كتێبی گینس-ی جیهانی لەماوەی ساڵی ‏‏2021دا تۆماركراون، وەك هەمیشە هەندێكیان نامۆ و ناباو…
Total
0
Share