شاندێکی ئەمنیی عێراق، بەیانیی ئەمڕۆ بەرەو تارانی پایتەختی ئێران بەڕێکەوتن، بۆ تاوتوێکردنی کێشە سنوورییەکانی نێوان هەردوو وڵات.
لە راگەیەندراوێکدا نووسینگەی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، قاسم ئەعرەجی، رایگەیاندووە، “ئەعرەجی بە رێنمایی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، بە سەرۆکایەتیی شانێک دەکات و دەچێتە تاران”.
بەپێی راگەیەندراوەکە، مەبەستی سەردانی شاندە ئەمنییەکە بۆ تاوتوێکردنی رێوشوێنەکانی ئاسایشی سنوورەکانی نێوان عێراق و ئێرانە.