پەرلەمانتارێك: دوای پەسەندكردنی بودجە دەبێت پلەبەرزكردنەوە دەستپێبكاتەوە

پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەیەنێت، یاسای بودجە پەسەند بكرێت، سەرجەم فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان هاوشێوەی فەرمانبەرانی حكومەتی عێراق دەبێت شایستەی داراییەكانیان بۆ خەرجبكرێت بە پلەبەرزكردنەوەشەوە.

غەریب ئەحمەد پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، دوای پەسەندكردنی یاسای بودجە، حكومەتی هەرێم بەرپرسە لە جێبەجێكردنی تەواوی بڕگەكانی یاسای بودجە بەرامبەر بە شایستە داراییەكانی مووچەخۆران.

وتیشی، “هەر شایستەیەكی دارایی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم خەرجنەكرێت فەرمانبەر مافی ئەوەیان هەیە سكاڵا تۆماربكات و لە دوای پەسەندكردنی یاسای بودجەشەوە دەبێت پلەبەرزكردنەوە بۆ فەرمانبەرانی هەرێم هاوشێوەی حكومەتی فیدراڵ دەستپێبكاتەوە و شایستەی داراییەكەشیان بۆ خەرجبكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: لە دوو ساڵی رابردوودا هەر بەڵێنێكمان دابێت بە پشتیوانیی خوای گەورە و خەڵكەكەمان بەجێمانگەیاندووە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بارەگای مەكتەبی سیاسی لە هەولێر لەگەڵ كاندیدەكانی یەكێتی لەسنووری پارێزگای…
Total
0
Share