ئەردۆغان: جارێكی دیكە سەركەوتین

دوای جیاكردنەوەی دەنگەكەكان و راگەیاندنی ئەنجامە بەرایییەكان رەجەب تەیب ئەردۆغان كاندیدی هاوپەیمانیی جموور پەیامێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، جارێكی دیكە سەركەوتین و توركیا سپاردەی ئێمەیە و ئێمەش سپاردەی توركیا.

پڕۆسەی جیاكردنەوەی دەنگەكان دەستیپێكرد و بەپێی رێژەی 96%ی دەنگە جیاكراوەكان، رەجەب تەیب ئەردۆغان كاندیدی هاوپەیمانیی جموور 52.28%ی دەنگەكان و كەمال كلیچدار ئۆغڵو كاندیدی هاوپەیمانیی میللەت 47.72%ی دەنگەكانی بەدەستهێناوە.

رەجەب تەیب ئەردۆغان وتیشی، “هیوادارم ببینە جێگەی متمانەی هاوڵاتییان و دەڵێین بای بای كەمال، چونكە جارێكی دیكە سەركەوتین و توركیا سپاردەی ئێمەیە و ئێمەش سپاردەی توركیاین”.

بەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە، دەنگدان بۆ خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی توركیا لە كاتژمێر 8ی بەیانییەوە دەستیپێكرد و كاتژمێر 5:00ی ئێوارە دەنگدان كۆتاییهات.

بابەتی پێشتر

ئەنجامی بەرایی 96٪ـی دەنگەكان راگەیەندرا

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە دەباشان پێشوازیكرد لە باوكی شەهیدی فەرماندە ئاكام عومەر

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share