ڕژێمی سوریا بە هێرشەكەی سەر نەخۆشخانەی عەفرین تۆمەتباردەكرێت

باس لە بەئامانجگرتنی ڕاستەوخۆی نەخۆشخانەكە لەلایەن ڕژێمی سوریاوە دەكات

ئاماری قوربانیانی هێرشەكەی سەر نەخۆشخانەی عەفرین زیادیكرد و ڕوانگەی سوری-ش هێزەكانی ڕژێمی سوریا تۆمەتباردەكات.

ئەو هێرشە موشەكییەی دوێنێ بۆسەر نەخۆشخانەی شیفاء لە عەفرین ئەنجامدرا، بەپێی دوایین ئامارەكان كوژرانی 19 كەسی لێكەوتەوە، كە لەنێویاندا 17یان مەدەنین و ژن و منداڵیان تێدایە، وەك ئەوەی ڕوانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویكردوەتەوە.

دەشڵێت، دوو لە كوژراوەكان سەركردەیەكی گروپی “چڵە زەیتون”ی سەر بە توركیا و كارمەندێكی پۆلیسە.

ڕوانگەی سوری ئاشكراشیكردوە، هێزەكانی ڕژێم موشەكەكانیان لە ناوچەكانی (زیارە و ئابین) بۆ شارەكە ئاراستەكردووە و ڕاستەخۆ نەخۆشخانەكەی گرتووەتەوە.

پێشبینیش دەكات ژمارەی كوژراوان ڕوو لە زیادبوون بكات بەهۆی بوونی زیاتر لە 25 بریندار، كە هەندێكیان دۆخیان مەترسیدارە و لەنێویاندا ژن و منداڵ هەن.

“كوشتارگەی شەممە” بەپێی ئەو ناوەی ڕوانگەی سوری ناویبردووە، گەورەترینە لەڕووی زیانی مرۆییەوە لەدوای “كوشتارگەی سێشەممەی ڕەش”، كە بەر لە كەمتر لە 14 مانگ ڕوویدا.

شاری عەفرین كە بەشێكە لە ڕۆژئاوای كوردستان و لەژێر دەسەڵاتی هێزەكانی توركیا و گروپی (چڵە زەیتون)ی سەر بەو وڵاتەدایە، دەكەوێتە باكووری ڕۆژئاوای شاری حەلەب.

د

بابەتی پێشتر

بایدن هەوڵی هاندانی کۆمەڵەی G7 دەدات بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی هەژموونی چین

بابەتی دواتر

لە ماوەی مانگێکدا لە دەروازەی ئیبراهیم خەلیل نزیکەی دوو هەزار تۆن کاڵا گەڕێنراونەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share