39 كۆچبەری نایاسایی دەستگیركران

39 كۆچبەر كە بەشێوەی نایاسایی سنوورەكانی عێراقیان بەزاندووە دەستگیركران.

فەرماندەیی هێزەكانی پاسەوانی سنوور ئەمڕۆ یەكشەممە لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، هێزەكانی فەرماندەیی ناوچەی سێی پاسەوانی سنوور، 39 كۆچبەریان دەستگیركردووە و دەڵێت، بەشێوەی نایاسایی سنوورەكانیان بەزاندووە و هەوڵیانداوە بێنە خاكی عێراقەوە.

بەپێی راگەیەندراوەكە، دوای بەدواداچوونی ورد و بەگەڕخستنی هەوڵی هەواڵگری، توانراوە ئەو كۆچبەرانە دەستگیربكرێن.

دوێنێ شەممە دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند، هێزەکانی یاریدەدەرێتیی ئاسایشی دەربەندیخان لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گەرمیان، (16) کەسی بە رەگەز پاکستانییان دەستگیركردووە کە بە شێوەی نایاسایی هاتبوونە هەرێمی کوردستان و دوو قاچاخچیشیان دەستگیركردووە، كە ئەو كۆچبەرانەیان هێنابووە هەرێم و هەوڵیاندەدا بیانگوازنەوە بۆ ناوەڕاست و باشووری عێراق.

بابەتی پێشتر

هەفتەی داهاتوو چێڵسی بۆندیكی گەورە ئاشکرادەکات

بابەتی دواتر

ئاوات شێخ جەناب: هەر كەسێك بتوانێت پاشەكەوتی مووچە بگەڕێنێتەوە دەستی ماچ دەكەم

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share