ئاسایشی سلێمانی سێ تەقەکەر دەستگیردەکات

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەستگیرکردنی سێ تەقەکەری لەلایەن ئاسایشی سلێمانییەوە راگەیاند، هەستاون بە بەکرێگرتنی کەسانێک بۆ ئاژاوە دروستکردن و تێکدانی ئارامی و ئاسایشی هاوڵاتییان.

لە راگەیەندراوی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستاندا ئاماژە بەوەکراوە، دوای بەدەستهێنانی زانیاری، سێ تۆمەتبار دەستگیرکران ، یەکێک لە تۆمەتباران بەناوی ( ه ، م ، ج ) دانیشتووی قەزای چەمچەماڵ، چەند کەسێکی بەکرێ گرتووە بۆ ئەوەی لە سنووری قەزای چەمچەماڵ هەستن بە تەقەکردن و نانەوەی پشێوی و تێکدانی ئارامی و ئاسایشی هاوڵاتیان.

تۆمەتباران بەپێ ی ماددەی 432 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.

بابەتی پێشتر

راگەیەندراوێك لە فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانەوە

بابەتی دواتر

وەزارەتی کشتوکاڵ: ئەمساڵ 375 هەزار تۆن گەنم وەردەگیرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا: هێرشكردنە سەر هەولێر پێشێلكارییەكی ئاشكرای سەروەریی خاكی عێراقە

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایدەگەیەنێت، هێرشكردنە سەر هەولێر پێشێلكارییەكی ئاشكرای سەروەریی خاكی عێراقە. ئەنتۆنی بلینكن وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند،…
Total
0
Share