پۆلیسی هەولێر: باوکێک تەقە لە کوڕەکەی دەکات و برینداری دەکات

بەهۆی کێشەیەکەوە کە لەنێوان باوک و کوڕێکدا دروستبووە لە شەقامی 30 مەتریی شاری هەولێر باوکێک تەقە لە کوڕەکەی دەکات و بریندار دەبێت.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، ئاگادارکراونەتەوە لە دروستبوونی کێشە لەنێوان باوک و کوڕێک لەشەقامی 30 مەتریی شاری هەولێر لەنزیک هۆتێل شیراتۆن.

ئاماژە بەوەشکراوە، لەئەنجامی کێشەکەوە باوکەکە تەقەی لە کوڕەکەی کردووە و برینداری کردووە.

پۆلیسی فریاکەوتنی هەولێر تۆمەتبەرەکەیان بەناوی (ف. ل. ر) دەستگیرکردووە و پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ دۆسیەکە کراوەتەوە و بریندارەکەش گەیەنراوەتە نەخۆشخانە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: گرنگ نییە کێ نەوت دەفرۆشێت، گرنگ ئەوەیە بتوانین مووچەی مووچەخۆران دابینبکەین

قوباد تاڵەبانی رایدەگەیەنێت، لەم بارودۆخەی ئێستادا، چ لەڕووی یاساییەوە بێت، چ لەڕووی دەسەڵاتەكانی حكومەتی فیدراڵییەوە بێت، رێگایەكی تر…
Total
0
Share