راگەیەندراوێك لە فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانەوە

فراكسیۆنى یه‌كێتى له‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران لێدوان و راگەیەندراوی پەرلەمانتارانی پارتی بە چەواشەكردن و موزایەدە ناودەبات و رایدەگەیەنێت، رێگا راسته‌كه‌ ته‌بایی و یه‌كریزیى كوردستانیى راسته‌قینه‌یه‌.

وتەبێژی فراكسیۆنى یه‌كێتى لە ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ به‌ زمانێكى نه‌شیاو و نه‌گونجاو له‌گه‌ڵ پایه‌ و سه‌نگى په‌رله‌مانتارى، فراكسیۆنی پارتى له‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران به‌یاننامه‌ و لێدوان بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌ و “ده‌یانه‌وێت خه‌ڵكى كوردستان چه‌واشه‌ بكه‌ن، خەریکی موزایده‌ى سواون”.

ئەوەشی وت، “له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندیى خه‌ڵكى كوردستان و موراعه‌تكردنى هه‌ستیاریى دۆخه‌كه‌ و سه‌رقاڵبوونمان به‌ چه‌سپاندنى داوا ره‌واكانى خه‌ڵك له‌ بودجه‌، نه‌مانویست وه‌ڵامبده‌ینه‌وه‌ و بچینه‌ ئاستى ئه‌و زمانه‌ نزم و نه‌شیاوه‌ى ئه‌وان”.

“ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ ده‌ڵێن، هیچ كه‌س و لایه‌نێك ناتوانێ له‌ مه‌سه‌له‌ى بەرگریكردن له‌ مافه‌كانى خه‌ڵكى كوردستان له‌ به‌غداد و پاراستنى هه‌رێمى كوردستان و پرسه‌ نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌كاندا موزایده‌ به‌سه‌ر ئێمه‌وه‌ بكات” وەك ئەوەی وتەبێژی فراكسیۆنی یەكێتی ئاماژەی پێداوە.

دووپاتیشیدەكاتەوە، هیچ هێزێكى كوردستانى هێنده‌ى ئێمه‌ په‌رۆشى یه‌كریزیى كوردستانى نه‌بووه‌ له‌ به‌غداد، ئه‌وه‌ ئێمه‌ نه‌بووین له‌به‌ر پۆست ‌و بەرژەوەندیی تەسکی حزبی یەکریزی بشكێنین.

وتەبێژەكە لە بەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەدا روونیدەكاتەوە، سه‌باره‌ت بەو ‌قسه‌ بێسه‌روبه‌رانەی له‌سه‌ر به‌رێز قوباد تاڵه‌بانى دەکرێت، گوایە پەیوەندی بە هەندێک پەرلەمانتاری عێراقەوە کردووە، ئەمە هیچ بنەمایەکی نییە و هەڵبەستراوە، کاک قوباد تەنها پەیوەندی بە نوێنەری یەکێتی لە لیژنەی دارایی کردووە و رێنمایی کردووە کە بۆ چەسپاندنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان هەوڵبدات. ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ ده‌ڵێن، كاتێ هه‌رێمى كوردستان له‌ به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ى گه‌وره‌ى قه‌یرانى دارایی بوو، ئێوه‌ گاڵته‌تان به‌ رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غداد ده‌هات و خه‌ڵكى كوردستان بێمووچه‌ بوون، كاك قوباد (11) جار سه‌رۆكایه‌تیى وه‌فدى دانوستانكارى هه‌رێمى كرد و (256) سه‌عات كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ عێراقیه‌كاندا كرد و (50) رۆژ له‌ به‌غداد مایه‌وه‌ تا (200) ملیاره‌كه‌ ده‌سته‌به‌ر بكات.

له‌ كۆتاییدا رایدەگەیەنێت، رێگا راسته‌كه‌ ته‌بایی و یه‌كریزیى كوردستانیى راسته‌قینه‌یه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، مه‌ترسى راسته‌قینه‌ش له‌سه‌ر هه‌رێم په‌رته‌وازه‌یى و ئاژاوه‌ى سیاسى و گوتارى بوغرایى ئاست نزمى سیاسیه‌.

بابەتی پێشتر

كۆبوونەوەی ئەنجومەنی دادوەریی هەرێمیش سەبارەت بە كۆمسیۆن سەركەوتوو نەبوو

بابەتی دواتر

ئاسایشی سلێمانی سێ تەقەکەر دەستگیردەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرهەمهێنانی کارەبا کەمبووەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، بەرهەمهێنانی كارەبا كەمبووەتەوە و ناتوانرێت بەرنامەی دابەشكردنی كارەبا جێبەجێبكەن. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی…
Total
0
Share