هەرێمی كوردستان.. 165 كەسی تر تووشی كۆرۆنا بوون و سێ كەسیش مردن

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە ماوەی 24 كاتژمێردا 165 كەسی نوێ تووشی كۆرۆنا بوون، سێ كەسیش بە هەمان هۆكار مردوون.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستان، لە ڕاگەیەندراوێكدا لەبارەی ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی پەتای كۆرۆنا ئەمڕۆ یەكشەممە 20ی كانونی یەكەم ڕایگەیاند، “لە هەرێمی كوردستان 165 كەسی نوێ تووشی كۆرۆنا بوون، زۆرترین ژمارەی توشبوونیش لە پارێزگای دهۆك بووە كە 84 كەس توشبوون، بە دوای ئەویشدا شاری هەولێر دێت كە 44 تووشبووی هەبووە، سلێمانی-یش 33 كەس و لە هەڵەبجە 4 كەس لە ماوەی 24 كاتژمێردا تووشی كۆرۆنا بوون.

لەبارەی مردن بە كۆرۆنا تەندروستیی هەرێم ئاشكرایكردووە، لەوماوەیەدا سێ تووشبووی كۆرۆنا لە هەرێم گیانیان لەدەستداوە، یەك تووشبوویان لە هەولێر و یەك توشبوو لە سلێمانی و لە دهۆك-یش تووشبوویەكی كۆرۆنا مردووە.

ژمارەی ئەو كەسانەشی لەو ماوەیەدا چاكبوونەتەوە بریتییە لە 358 كەس.

بابەتی پێشتر

مێسی هیوایەک بە کەتەلۆنیەکان دەدات: بەختەوەرم و دەمەوێت بجەنگم

بابەتی دواتر

لیرۆی سانێ .. "بۆندی سەدە" خەریکە دەبێتە سەراب

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تۆڕی رووناكیی شەقامی سالم بەگەڕخرا

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە ئێوارەی ئەمڕۆوە تۆڕی رووناكیی شەقامی سالم بەگەڕخرایەوە. بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای…
Total
0
Share