پۆلیسی سلێمانی: بە تۆمەتی دزیكردن لە ماڵێکدا تۆمەتبارێک دەستگیركرا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، مەفرەزەكانی نووسینگەی ناو بازاڕی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتییەکە، تۆمەتبارێکیان دەستگیركرد کە زیاتر لە 150 ملیۆن دینار و بڕێک ئاڵتونی لە ماڵێکدا دزیبوو.

لە راگەیەندراوێکی پۆلیسی سلێمانیدا هاتووە، “هاوڵاتییەك لە نووسینگەی ناو بازاڕی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان سكاڵای تۆماركرد، كە زیاتر لە 150 ملیۆن دینار و بڕێک ئاڵتونی لە ماڵەکەیدا، لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری سلێمانی لێدزراوە”.

ئەوەشیخستەڕوو، بڕیاری دادوەری تایبەتمەند بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبار وەرگیرا و مەفرەزەكانی نووسینگەی ناو بازاڕی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت، هەروەها دەستگیرا بەسەر تەواوی پارە و ئاڵتونە دزراوەکەدا.

پۆلیسی سلێمانی دەشڵێت، تۆمەتبار (س، م، أ) بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 446 لە یاسای سزادانی عێراقی، راگیراوە و لێکۆڵینەوە لە کەیسەکە بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری گواستنەوەی عێراق لە هەوڵی چارەسەركردنی كێشەی فڕۆكەخانەی سلێمانیدایە

پەرلەمانتارێك رایدەگەیەنێت، وەزیری گواستنەوەی عێراق لە هەوڵی چارەسەركردنی كێشەی فڕۆكەخانەی سلێمانی پەیوەست بە بڕیارەكەی توركیایە. كاروان یاروەیس، ئەندامی…
Total
0
Share