زانیاریی نوێ لەبارەی دەستگیرکردنی بکوژانی سەرمایەدارەکەی کەرکوک

بەیانیی ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی کەرکوک وێنەیەکی ئەو تۆمەتبارانەی بڵاوکردەوە کە بە تۆمەتی کوشتنی سەرمایەدارەکەی کەرکوک دەستگیرکراون و یەکێک لە دەستگیرکراوەکان هاوژینەکەیەتی.

لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی کەرکوکدا هاتووە، ئەوانەی بە تۆمەتی کوشتنی ئارام عاسی سەرمایەداری شاری کەرکوک دەستگیرکراون سێ پیاو و ژنێکن.

پۆلیسی کەرکوک ئاماژە بەوەدەکات، لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە سنووری حەویجە ئەو تۆمەتبارانە دەستگیرکراون.

دوێنێ شەممە هێزە ئەمنییەکانی کەرکوک، ئارام عاسی کە یەکێکە لە سەرمایەدارەکانی کەرکووک لە باخەکەیدا لە گوندی سەقزلی بە کوژراوی دۆزییەوە.

 

 

 

بابەتی پێشتر

شۆفێرێك لە رووداوێكی هاتوچۆدا لە زاخۆ گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

یەكەم فڕۆكەی نەفەرهەڵگری چینی یەكەم گەشتی ئەنجامدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share