ماوەی کارکردنی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان شەش مانگ درێژدەکرێتەوە

بڕیارە هەڵبژاردنەكە لە 6ی حوزەیرانی داهاتوو ئەنجامبدرێت

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەراندا خوێندنەوەی دووەم بۆ هەمواری یاسای کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان دەکرێت و پێشبینیدەکرێت ماوەی کارکردنی بۆ شەش مانگ درێژبکرێتەوە.

سەڵاح تەمیمی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاویکردەوە، رێکەوتنێکی سیاسیی لە ئارادایە کە ماوەی کارکردنی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان بۆ شەش مانگ درێژ بکرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر ئەو بڕگەیە لە هەموارەکەدا جێگیرنەکرێت، ئەوا ناتوانین لە 18 ی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان ئەنجامبدەین.

بە وتەی ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەران تا ئێستا سەرجەم لایەنە سیاسییەکان دەیانەوێت هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە وادەی خۆیدا ئەنجامبدرێت، بۆیە چاوەڕێ دەکەین بۆ ئەو ماوەیە کارکردنی کۆمسیۆن درێژبکرێتەوە.

 

بابەتی پێشتر

پێنجەمین خولی پێشانگای نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ کتێب بەڕێوەدەچێت

بابەتی دواتر

لە رێژەی هەناردەکردنی ئۆتۆمبێلدا چین پێش ژاپۆن دەکەوێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share