(ڤیدیۆ) پاریس سان جێرمان ناسناوی خولی فەرەنسای بەدەستهێنا

لە چێوەی کێبڕکێکانی هەفتەی (37) و پێش کۆتایی خولی فه‌ره‌نسا، یانه‌ی پاریس سان جێرمان به‌رامبه‌ر ستراسبۆرگ یەکسانبوونی تۆمارکرد و ناسناوی ئەم وەرزەی بەدەستهێنا.

یانه‌ی پاریس سان جێرمان له‌ یاریگای‌ “ئالمینۆ” یاریی هه‌فته‌ی (37)ی خولی فەرەنسای به‌رامبه‌ر ستراسبۆرگ ئه‌نجامدا، یارییەکە به‌ ئه‌نجامی یەکسانبوون (1-1) کۆتاییهات.

گۆڵه‌کەی پاریس له‌ خوله‌کی 59 له‌لایه‌ن لیۆنێل مێسی-یەوە تۆمارکرا، گۆڵەکەی ستراسبۆرگ لە خولەکی 79 لەلایەن کێڤن گامێرۆ-وە تۆمارکرا.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، پاریس به کۆکردنەوەی‌ (85) خاڵ و جیاوازی چوار خاڵ بەرامبەر یانەی لانس ناسناوی ئەم وەرزەی خولی فه‌ره‌نسای بەدەستهێنا، لە بەرامبەردا یانەی ستراسبۆرگ بە (40) خاڵەوە چووە پلەی (15).

ناسناوی خولی فەرەنسای وەرزی 2022/2023 ژمارە (11)یە لە مێژووی پاریس سان جێرماندا، هەروەها دووەم ناسناوی لەسەریەکە دەیچنێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕیزبەندی ئەو یانانەی لە پێنج ساڵی ڕابردوودا زۆرترین پارەیان لە کڕینی یاریزاناندا بەکارخستووە

سەنتەری لێکۆڵینەوە وەرزشییەکان (CIES) ئەو یانانە ئاشکرادەکات کە لە پێنج ساڵی ڕابردوودا زۆرترین بودجەیان لە گواستنەوەی یاریزاناندا بەکارخستووە.…
Total
0
Share