کریستیانۆ لە یاریزانەکانی نەسڕ جیادەکرێتەوە

یانەی نەسری سعوودی بەرنامەیەکی ڕاهێنانی تایبەتی بۆ کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ئامادەکردووە، دوای ئەوەی بۆیان دەرکەوتووە کە یاریزانەکە تووشی “ماندوبوونی ماسولکەیی” بووە.

ڕۆژنامەی “الریاضە”ی سعوودی بڵاویکردەوە، ستافی تەکنیکی یانەی نەسر بە ڕێککەوتن لەگەڵ پزیشکی تایبەتی ڕۆناڵدۆ بڕیاریانداوە یاریزانەکە لە مەشق و ڕاهێنانی بەکۆمەڵ دووربکەوێتەوە، چونکە تووشی “ماندوبوونی ماسولکەیی” بووە، بۆ ئەو مەبەستەش بەرنامەیەکی تایبەتییان بۆ داڕشتووە و دوور لەیاریزانەکانی دیکە ڕاهێنان دەکات.

ستافی تەکنیکی یانەی نەسر بۆیان دەرکەوتووە، کە تێکڕای مەودای ڕاکردنی کریستیانۆ لە یاری و مەشقەکاندا بە ڕێژەیەکی زۆر لە یاریزانەکانی دیکە زیاتر بووە.

ڕۆناڵدۆ 15 یاریی بە تێکڕای 1347 خولەک یاری بۆ یانەی نەسڕ کردووە، 12 گۆڵ و دوو ئەسیستی کردووە.

بابەتی پێشتر

بەرشلۆنە نرخی کیسێ-ی بۆ ئینتەر میلان دیاریکرد

بابەتی دواتر

یوڤانتۆس داوای تۆمەتبارەکەی یونایتدی کردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share