ئیندا: سه‌رۆکی ڕیاڵ مه‌درید هازارد له‌ هاوکێشه‌ی مباپێ به‌کارده‌هێنێت

ڕۆژنامه‌نوسێکی ناوداری ئیسپانیا له‌ پڕۆگرامێکی وه‌رزشیدا ئاشکرایده‌کات،‌ ئیداره‌ی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید خه‌ون به‌ کیلیان مباپێی فه‌ره‌نسییه‌وه‌ ده‌بینن‌ و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئاماده‌ن ئاڵوگۆڕ له‌گه‌ڵ یانه‌ی پاریس سانت جێرمان ئه‌نجامبده‌ن.

ئیدواردۆ ئیندا، ڕۆژنامه‌نوسی ناوداری ئیسپانیا و سه‌رنوسه‌ری ئۆکه‌ی دیاریۆ له‌ پڕۆگرامی ئیل شیرینگیتۆی ئیسپانی، ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ” گواستنه‌وه‌ی کیلیان مباپێ هه‌رگیز به‌و نرخه‌ هه‌رزانه‌ نابێت که‌ میدیاکان ئاماژه‌ی بۆده‌که‌ن، به‌ڵکو نرخه‌که‌ی زۆر به‌رزه‌ و فلۆرنتینۆ پێرێز بیر له‌وه‌ ده‌کاته‌وه‌ ئیدین هازارد وه‌ک کارتێک له‌ بۆنده‌که‌یدا به‌کاربهێنێت”.

پاڵپشت به‌ زانیارییه‌کانی ئیندا ڕۆژنامه‌ی سپۆرت ئاشکرایکردووه‌، فلۆرنتینۆ و ئانخێل سانچێز، سه‌رۆک و به‌ڕێوبه‌ری جێبه‌جێکاری یانه‌ی شاهانه‌ کاتێک ئیدین هازاردیان کڕیوه‌ بیریان له‌وه ‌کردووه‌ته‌وه‌ وه‌ک شوێنگره‌وه‌ی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پۆرتوگالی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدابکه‌ن، به‌ڵام یاریزانه‌ به‌لجیکیه‌که‌ به‌هۆی پێکانه‌وه‌ هه‌رگیز نه‌یتوانیوه‌ له‌ پێکهاته‌ی سه‌ره‌کیدا جێگه‌ی خۆیبکاته‌وه‌، ته‌نانه‌ت له‌ ئێستادا ئیداره‌ و هانده‌رانی یانه‌ که‌ریم بنزیمه‌ وه‌ک شوێنگره‌وه‌ی دۆنی پۆرتوگال و گۆڵکاری یانه‌ وه‌سفده‌که‌ن.

هه‌موو ئه‌مانه‌ پێرێز و هاوکارانیان گه‌یاندووه‌ته‌ ئه‌و بۆچوونه‌ی که‌ کڕینی مباپێ له‌ گواستنه‌وه‌کانی 2021 چاره‌سه‌ری ڕێشه‌یی کێشه‌کانه‌، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئاماده‌کارییانکردووه‌ له‌ پێناو که‌مکردنه‌وه‌ی نرخی مباپێ که‌ زیاتر له‌ 200 ملیۆنه‌ هازارد پێشکه‌شی پاریس سانت جێرمان بکه‌ن.

بابەتی پێشتر

به‌رشلۆنه‌ یه‌کێکه‌ له‌ یانه‌ خوازیاره‌کانی هالاند، به‌ڵام..

بابەتی دواتر

ئایا بزوتنەوەی گۆڕان لەسەر گرژییەکانی دوێنێی پەرلەمان بوون بە دوو بەشەوە؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share