(ڤیدیۆ) بایرن لە کۆتا هەفتەدا گەڕایەوە و ناسناوی “بوندس لیگا”ی بەدەستهێنا

بوروسیا دۆرتمۆند لە دوایین گەڕی کێبڕکێکانی خولی ئەڵمانیا، یەکسانبوونی تۆمارکرد، ئەو ئەنجامەش ناسناوی ئەم وەرزەی خولی ئەڵمانیای بەخشییە بایرن میونشن.

ئەمڕۆ شەممە، یانەی بوروسیا دۆرتمۆند لە یاریگای “سینگناڵ ئیدونا پارک” یاریی هەفتەی (34) و کۆتایی خولی ئەڵمانیای بەرامبەر ماینز ئەنجامدا.

یارییەکە بە ئەنجامی یەکسانبوون (2-2) کۆتاییهات.

گۆڵەکانی ماینز لە خولەکەکانی 15، 24 لەلایەن ئەندریاس ئۆڵسن و کەریم ئۆنیسیۆوە تۆمارکران، گۆڵەکانی “ڤێستیڤالین” لە خولەکەکانی 69، 90 لەلایەن ڕافاێل گێرێرۆ و نیکلاس سولی-یەوە تۆمارکران.

لەلایەکی دیکەوە یانەی بایرن میونشن لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر کولن یاریکرد، یارییەکەش بە بردنەوەی یانە بەڤارییەکە (2-1) کۆتاییهات.

گۆڵەکانی “باڤاری” لە خولەکەکانی هەشت و 89 لەلایەن کینگسلی کۆمان و جەمال موسیالا-وە تۆمارکران، گۆڵەکەی کولن لە خولەکی 80 لەلایەن دیان لوبیجیجەوە بە لێدانی سزا تۆمارکرا.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکان، یانەی بایرن میونشن بە کۆکردنەوەی (71) خاڵ توانی بۆ جاری (33) لە مێژوویدا ناسناوی “بوندس لیگا” بچنێتەوە، بوروسیا دۆرتمۆندیش بە هەمان ژمارەی خاڵ و جیاوازی گۆڵ پلەی دووەمی بەدەستهێنا.

بابەتی پێشتر

واتسئەپ تایبەتمەندییەکی دیکە زیاددەکات دەتوانیت بەشداربیت بەبێ ژمارە تەلەفۆن

بابەتی دواتر

کارەبای سلێمانی: بەهۆی خواستی زۆرەوە کاتژمێرەکانی کارەبا کەمدەبنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share