سەرۆكی هەرێم نیگەرانی لەبارەی دەستكاریكردنی بڕگەكانی پرۆژەیاسای بودجە پەیوەست بە هەرێمی كوردستان دەردەبڕێت و رایدەگەیەنێت، “يه‌كجارى ره‌تيان دهكهينهوه”.
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بەرەبەیانی ئەمڕۆ پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، به نيگهرانييهكى قووڵه‌وه له ده‌ستكارى و گۆڕانكارى له‌و بڕگانه‌ى پرۆژه‌ياساى بودجه‌ى عێراق دهڕوانين كه په‌يوه‌ندييان به مافه دهستوورييهكانى هه‌رێمى كوردستانه‌وه هه‌يه و يه‌كجارى ره‌تيان دهكهينهوه.
وتیشی، “ئه‌م هه‌نگاوه دروستكردنى به‌ربه‌سته له به‌رده‌م پرۆژه‌ياساى بودجه كه هه‌موو عێراقييه‌كان به ئومێده‌وه چاويان لێيه بۆ ماوه‌ى سێ ساڵى داهاتوو په‌سه‌ند بكرێت”.
پابه‌ندى به رێككه‌وتنى سياسيى هاوپه‌يمانيى به‌ڕێوه‌بردنى ده‌وڵه‌ته‌وه، بنه‌ماى ئارامى و سهقامگيريى سياسيى عێراق و هه‌نگاوى دروسته به‌ره‌و داهاتوويهكى باشتر بۆ وڵات و ته‌واوى پێكهاته‌كانى. وەك ئەوەی لە بەشێكی دیكەی پەیامەكەی نێچیرڤان بارزانی-دا هاتووە و ئەوەش دەڵێت، “بازدان به‌سه‌ر لێكگه‌يشتن و رێككه‌وتنه‌كاندا و هه‌وڵدان بۆ پێشێلكردنى مافه دهستوورييهكانى هه‌رێمى كوردستان، مامه‌ڵه‌يه‌كى ته‌واو ناكۆكه له‌گه‌ڵ بهرپرسياريهتيى نيشتمانيدا و جگه له نائومێدى و ئاڵۆزكردنى سهقامگيريى دۆخى سياسيى وڵات، هيچى ديكه‌ى لێناكه‌وێته‌وه و زيان به ته‌واوى عێراق ده‌گه‌یەنێت”.
سەرۆكی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، رابردوو و ئه‌زموونه‌كان سه‌لماندوويانه كه مامه‌ڵه‌كردن به لۆژيكى هێز و زۆرينه و كه‌مينه و پێشێلكردنى ماف و شايسته‌كانى پێكهاته‌كانى عێراق، هيچ كاتێك ئارامى و سه‌قامگيرى بۆ وڵات نه‌هێناوه و ناهێنێت، بۆيه داوا له هه‌موو لايه‌ك و به‌تايبه‌تى لايه‌نه‌كانى هاوپه‌يمانيى به‌ڕێوه‌بردنى ده‌وڵه‌ت ده‌كه‌ين، پابه‌ندى رێككه‌وتنه‌كان بن و هه‌موومان له ئاستى به‌رپرسياريه‌تيدا ره‌فتار بكه‌ين، لايه‌نه كوردستانييهكانيش ده‌بێ يه‌كڕيز و ته‌با به‌رگرى له مافه ده‌ستوورييه‌كانمان بكه‌ن.